ئامادەبوونی دوو یاریزانی کۆڵۆمبیایی و پێروویی لە تیپی ئەلهیلالدا بەرانبەر بە فوولادی ئێران

(0) / / ورزش / زایەڵە ئەلهیلال ڕیاز ئێران فوولاد


Feb 23, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ـــ دوویاریزانی کۆڵۆمبیایی و پێروویی لە دیداری هەستیاری تیپی ئەلهیلالی عەرەبستان بەرانبەر بە فوولادی ئێران بۆ لیگی قارەمانانی ئاسیا ئامادە دەبن.

بە گوێرەی ڕاپۆرتی ڕۆژنامەی ئەلڕیازییەی عەرەبستان: گوستاووکوئلاری کۆڵۆمبیایی و ئاندرێ کاریلۆی پێروویی لە ڕاهێنانەکانی ڕۆژی ڕابردووی تیپی تۆپی پێ ئەلهیلالی ڕیاز ئامادەبوون و خۆیان تەیار دەکەن بۆ دیداری قۆناخی یەک چوارمی دوایینی لیگی قارەمانانی ئاسیا و بەرانبەر بە تیپی ئێران.

تیپەکانی فوولاد و ئەلهیلال کاتژمێری 21:30 خولەکی ڕۆژی 4ی ڕەشەمە لە یاریگای ئەلجنووبی قەتەردا بەرانبەر بە یەکتر یاری دەکەن.