کەشناسی عێراق: باران لەم ناوچانە دەبارێت
(0) /
زایەڵە - دەستەی کەشناسی و بومەلەرزەزانی عێراق رایدەگەیەنێت، لە ناوەڕاستی ئەم هەفتەیەدا پێشبینی باران بارین دەکرێت و ئاماژە بە بەرزبونەوەی پلەکانی گەرماش دەکات.
کەشناسی عێراق رایگەیاند: سبەینێ یەکشەممە، کەشی هەرێم و پارێزگاکانی باکوری عێراق ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و پلەکانی گەرما نزیكدەبنەوە لە پلەکانی ئەمڕۆ، بەڵام نمەباران و تاوە باران لە پارێزگاکانی باشور دەبارێت.
لەبارەی کەشی سبەینێ دووشەممە، کەشناسی دەڵێت: ئاسمانی هەرێم و باکور ساماڵ دەبێت و نمەباران لە باشوری عێراق دەبارێت.
لەبەشێکی راگەیەندراوەکەیدا هاتوە، رۆژانی سێشەممە و چوارشەممە ئاسامانی عێراق و هەرێم و ساماڵ و نیمچەهەوردەىێت و پلەکانی گەرما گۆڕانکارییان بەسەردانایەت.
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: