چارەسەركردنی رژانی رۆنی رەش لەسەر رێگای دەربەندیخان – زەڕایەن
(0) /
زایەڵە - بۆ رێگریكردن لە روودانی رووداوی هاتوچۆ، گرفتی رژانی رۆنی رەش لەسەر رێگای دەربەندیخان - زەڕایەن چارەسەركرا، وەك قائیمقامیەتی دەربەندیخان رایگەیاندووە.
بەپێی راگەیەندراوێكی قائیمقامیەتی قەزای دەربەندیخان، دوای ئاگاداربوونیان لە رژانی رۆنی رەش لەسەر رێگای گشتیی دەربەندیخان - زەڕایەن لە بەردەم گوندی چنارە بە درێژایی نزیکەی (600) مەتر، بۆ دروستنەبوونی گرفت و ئاستەنگی هاتوچۆ تیمێكیان رەوانەی شوێنەكە كردووە بە مەبەستی چارەسەركردنی گرفتەكە.
راگەیەندراوەكە ئاماژە بۆ ئەوەش دەكات كە ئامێر و پێداویستی بۆ چارەسەرکردنی گرفتەكە رەوانەکراوە و بە هاوکاریی پۆلیسی هاتوچۆی قەزای دەربەندیخان، مەترسیی روودانی رووداوی هاتوچۆ لەسەر رێگاکە کەمكراوەتەوە.
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: