ڕووداوی داکەوتنی کۆپتەر و ڕاگەیاندنی دوایین بارودۆخی وەزیری وەرزش و لاوانی ئێران

(0) / / ورزش / زایەڵە ئێران کۆپتەر وەرزش


Feb 25, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ـــ دوایین بارودۆخی وەزیری وەرزش و لاوان و هاوڕێیەکانی لە ڕووداوی داکەوتنی هیلی کۆپتەر لەشاری کرمان ڕاگەیندرا.

دوکتۆر موحەمەدی سابێری سەرۆکی بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەی پارێزگای کرمان لەبارەی دوایین دۆخی زیاندیتووانی داکەوتنی هیلی کوپتەر لەشاری بافت سەربە پارێزگای کرمان ڕایگەیاند: لە سەرجەم ئەو 18 کەسەی کە گواسترابوونەوە بۆ نەخۆشخانە 2 کەسیان دەرباز کران و 15 کەسی دیکەیان لە ژێر چاودێری پزیشکاندان.

ناوبراو لە درێژەی وتەکانیدا ڕایگەیاند: بەرپرسانی وەرزشی گشتی لاوانی دوو پارێزگای تاران و ئازەربایجانی ڕۆژهەڵات دوێنی ئاستی وشیارییان زۆر دابەزیبوو بەڵام ئەمڕۆ خۆشبەختانە ڕوویان لە چاکە کردووە و وشیارتر بوونەتەوە و ڕەقەمی وشیاریان تا 15 بەرز بووەتەوە و دەتوانن قسەش بکەن، بەڵام لەبارەی دۆخی چۆنیەتی حاڵی حەمیدی سەجادی وەزیری وەرزش و لاوانی ئێران ڕایگەیاند کە ئاستی وشیاری ناوبراو تا ڕەقەمی 8 دابەزیوە بەڵام جێگای هیچ نیگەرانی نییە و لەوانەیە بەم زوویانە ڕوو لە چاکە بکات و هیچ پێویست ناکا بۆ شارەکانی دیکە بەتایبەت بۆ تاران بگوێزرینەوە.

ناوبراو لەبارەی داکەوتنی هیلی کوپتەرەکەوە دەڵێت: وادیارە فڕۆکەوان شوێنی نیشتنەوەی لێ ون بووە و کونتڕۆڵی لەدەست دەرچووە و ئەو ڕووداوە ڕووی داوە.