ئەمەریکا دۆخی لە ناکاوی نیشتمانی لە دژی ئێران بۆ ماوەی یەک ساڵ درێژ کردەوە

(0) / جهان


Mar 06, 2021

قەبارەی فۆنت:
سەرۆک کۆماری ئەمەریکا بڕیاری دا بە درێژ کردنەوەی دۆخی لە ناکاوی نیشتمانی دژی ئێران بۆ ماوەی یەک ساڵی دیکە.

بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، جۆ بایدن سەرۆک کۆماری ئەمەریکا، فەرمانی درێژ کردنەوەی دۆخی لە ناکاوی نیشتمانی دژی ئێرانی واژۆ کرد و ئەو حاڵەتەی بۆۆ ماوەی یەک ساڵی تر درێژ کردەوە.

هەروەها لەو فەرمانە بە کۆنگرێسی ئەمەریکاشی ڕاگەیاندووە کە ئەو دۆخەی لە ساڵی 1995 ی زایینی و لە لایەن بیل کلینتۆن سەرۆک کۆماری ئەو کاتەی ئەمەریکا ڕاگەیێندرا، لە 15ی مارچی 2021 تا یەک ساڵی تر درێژەی پێ دەدرێت.

باگەشەی ئەوەش کراوە کە سیاسەت و کردەوەکانی ئێران هەڕەشەن بۆ سەر ئاسایشی نەتەوەیی ئەمەریکا و بۆیە گەمارۆکانیش وەک خۆی دەمێنێتەوە.