ئه‌مجۆره‌ كه‌سانه‌  كێشه‌ی زۆریان له‌گه‌ڵ ژنه‌كانیان هه‌یه‌

(0) / / گفتگو / زایەڵە ژن خێزان


Feb 27, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - ئازاد جەلال توێژەری کۆمەڵایەتی بەزایەڵەی  ڕاگەیاند،  ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ زۆر هۆگری دایكیانن،  بێزیان له‌ هه‌موو شت دێته‌وه‌.   له‌ ده‌ره‌‌وه‌ نان ناخۆن، نانی ده‌ستی دایكیان نه‌بێت. ئه‌ڕۆنه‌ ده‌ره‌وه‌ ته‌له‌فون جڕجڕ له‌ كوێی كه‌ی دێیته‌وه‌.. دوانه‌كه‌وی ئاخر ئه‌و ته‌مه‌نی 25 ساڵه‌  تۆ هه‌ر ئه‌ته‌وێ‌ وه‌ك  پۆلی چواری بنه‌ڕه‌تی ته‌عامولی له‌گه‌ڵ كه‌ی.  ئه‌مه‌ باش نیه‌.ئه‌مه‌ سه‌ر ئه‌نجام  ژنی بۆ نایه‌ت،

ئه‌گه‌ر بیشی هێنێ‌. خه‌یاڵی لای  تۆیه‌.

كه‌سێتیه‌كی سه‌ربه‌خۆی نیه‌. دواتر دایكیان ئه‌وه‌نه‌ هۆگریانه‌ كاتێك ژن ئه‌هێنن ناتوانن له‌ هۆگرییه‌كه‌ی دایكیات كه‌م كه‌نه‌وه‌. ئه‌م كه‌سانه‌ ژنێك شك نابه‌ن كه‌ فه‌راغی سۆزدارییان بۆ پڕكاته‌وه‌. به‌ كه‌س ڕازی نین، نانی ده‌ستی كه‌س لایان خۆش نیه‌.هه‌میشه‌ حه‌زیان له‌ چێشتی ده‌ستی دایكیانه‌، هه‌مبیشه‌ بیری خواردانی ئێوارانی ئه‌كه‌ن ژنیش به‌مه‌ لووتی ئه‌خورێ‌ و كێشه‌ ئه‌كه‌وێته‌ نێوانیانه‌وه‌. ده‌ی هه‌ر ئه‌ندۆمی و مه‌عكه‌رۆنی بخۆن.

وتیشی،  له‌ ژێر كۆنترۆڵ و هه‌یمه‌نه‌ی دایكیانن به‌ پله‌ی یه‌ك. ژن ته‌بیعه‌تێكی تر و جیاوازتری هه‌یه‌. زۆر به‌ناڕه‌حه‌ت ئه‌توانن ئه‌و كچه‌ی خوازیارن بیكه‌نه‌ هاوسه‌ر.هه‌قی قودره‌تی ئیلاهیم نیه‌.

کامەران کەریم