لەهەڵەبجە تیشک خرایەسەردووبابەت؛ کەیسی منداڵە ونبوەکان و یادی کیمیاوی باران
(0) /
زایەڵە - کامەران مستەفا عەبدوڵا بەڕێوەبەری گشتی کاروباری شەھیدان و ئەنفالکراوانی ھەڵەبجە لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا تیشکی خستە سەر دوو بابەتی گرنگ ،یەکەم، کەیسی منداڵە ونبوەکان ، بەڕێز کامەران مستەفا ئاماژەی بەوەکرد لە وەزارەتی کاروباری شەھیدان و ئەنفالکراوان بۆردێکی تایبەت بە کەیسی منداڵانی ونبوو بەسەرپەرشتی عەبدوڵا حاجی محمود وەزیری کاروباری شەھیدان و ئەنفالکراوان پێکھاتووە ، کە نوێنەری تەواوی لایەنە پەیوەندیدارەکانی پەیوەست بە منداڵانی ونبوو لەخۆدەگرێت بەڕێوەبەری پۆلیسی ھەرێم ، ڕاوێژکارێك لە وەزارەتی داد ، راوێژکارێك لە فەرمانگەی پەیوەندیەکانی دەرەوە ، راوێژکارێك لە وەزارەتی تەندروستی ، بەڕێوەبەری گشتی کاروباری شەھیدان و ئەنفالکراوانی ھەڵەبجە .
جەختی لەوە کردەوە، کە ھەر کەسێك ئیدعای ئەوە دەکات کە منداڵی ونبووی ھەڵەبجەیە ، ئێمە وەك ئەو بۆردە ئامادەین نمونەی وەربگرین و دواتر دەرئەنجامەکەی بڵاودەکرێتەوە ، ھەموو بەرپرسیاریەتیەکیشی لە ئەستۆ دەگرین .
بەپێچەوانەوە ھەرکەسێك لەڕێگەی ئەو بۆردەوە نەگەڕێتەوە و کاری بۆ نەکرێت ، وەزارەتی شەھیدان و حکومەتی ھەرێم بەرپرسیاریەتی لەئەستۆ ناگرێت.
ڕونیشکرایەوە، دووەم، یادی کیمیاوی بارانی ھەڵەبجە ، بەڕێز کامەران مستەفا ئاماژەی بەوەکرد ، وەك بەڕێوەبەری گشتی کاروباری شەھیدان وئەنفالکراوانی ھەڵەبجە وەك ساڵانی رابردوو ھەموو ھەوڵێکی خۆی خستوەتەگەڕ تاوەکو ئەو یادە بە شکۆوە رابگیرێت .
لە سەرەتای ساڵەوە پەیوەندی بەتەواوی رێکخراوەکانی بواری جینۆساید و تۆڕی رێکخراوەکانی ھەڵەبجە و لایەنە پەیوەندیدارەکان کراوە بە سەرپەرشتی بەڕێز پارێزگار ، بەڵام بەداخەوە وەك پێویست بەدەم داواکاریەکەمانەوە نەھاتوون .
لەگەڵ ئەوەشدا وەك بەڕێوەبەرایەتی گشتی شەھیدانی ھەڵەبجە دەرخستەی خۆمان ئاراستەی وەزارەتمان کردوە و ئەم ساڵیش وەك ساڵانی رابردوو ئەو یادە بە شکۆوە بەرزڕادەگرین .
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: