دەستپێکردنی نۆژەنکردنەوەی هۆڵی نەشتەرگەری و خانەی پزیشکان لە نەخۆشخانەی شەهید تۆفیق
(0) /
زایەڵە - کارکردن بۆ نۆژەنکردنەوەی هۆڵی نەشتەرگەری و خانەی پزیشکان لە نەخۆشخانەی شەهید تۆفیق دەستی پێکرد.
زایەڵە - قائیمقامی قەزای دەربەندیخان لە ناو خۆپیشاندەرانی دەربەندیخان گۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی لەگەڵ کەناڵەکانی ڕاگەیاندن ئەنجامدا سەبارەت بە جێبەجێکردنی داواکاریەکانی خۆپیشاندەران تیایدا قائیمقام ڕایگەیاند ،سوپاسی خۆڕاگری خۆپیشاندەران دەکەم کە پاڵپشتیە بۆ جێبەجێکردنی داواکاریەکانی ڕابردووی ئێمە و خۆپیشاندەران لە ئێستادا پشتیوانی ئێوە وا رۆشتوینەتە قۆناغی جێبەجێکردنی داواکاریەکانی شاری دەربەندیخان وە ئەمڕۆ تیمی جێبەجێکاری نۆژەنکردنەوەی هۆڵی نەشتەرگەری نەخۆشخانەی شەهید تۆفیق دەستبەکاربوون بۆ نۆژەنکردنەوەی هۆڵی نەشتەرگەری و خانەی پزیشکان. هەروەها قائیمقامی قەزای دەربەندیخان سەبارەت بە بەگەڕخستنەوەی پرۆژەی ئاوی خواردنەوەی قەزای دەربەندیخان ڕایگەیاند نوسینگەی جێگری سەرۆکی حکومەت بەردەوام پاڵپشتی داواکاریەکانی ئیدارە و خۆپیشاندەرانن وە هەموو کارێک دەکەن بۆ پێدانی پارەی پێویست بە کۆمپانیای ئۆهیتانی تایبەت بە جێبەجێکردنی پرۆژەی پاڵاوتنی ئاوی دەربەندیخان بەڵام کۆمپانیای ناوبراو بەهۆی دانانی مەرجەوە تا ئێستا ئامادەنیە بە بەگەڕخستنەوەی پرۆژەکە و لە ئێستادا بە بەردەوامی کۆبوونەوە بەڕێوەدەچێت لەگەڵ کۆمپانیای ئۆهیتانی تورکی بۆ هەرچی زووترە پرۆژەکە بەگەڕبخەنەوە یاخود ڕێگەچارەیەکی دیکە بدۆزرێتەوە.
سەبارەت بە زیادکردنی بڕی کارەبای نیشتیمانی و چارەسەرکردنی کێشەی پێوەری ئاو هەوڵەکان بەردەوامە لەگەڵ لایەنە پەیوەندی دارەکان لە هەر ئەنجامێک هاوڵاتیانی خۆشەویست ئاگاداردەکەینەوە.
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: