متمانەی 45 ملیۆن ئەرجەنتینی بوو بە هۆی ئەوەی کە ببم بە باشترینەکان

(0) / / ورزش / زایەڵە وەرزش ئەرجەنتین


Mar 02, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ـــ ڕێوڕەسمی هەڵبژاردنی باشترینەکانی فیفا(the best fifa football awards) بەڕێوەچوو و نیۆنێل مێسی خەڵاتی باشترین یاریزانی پیاوی تۆپی پێ جیهانی بردەوە.

ناوبراو ئەمڕۆ بە بڵاوکردنەوەی پۆستێک لەسەر لاپەڕەی تایبەتی خۆیدا سوپاسی متمانەکردنی هەموو کەس بەتایبەت خەڵکی ئەرجەنتینی سەبارەت بە خۆی کردووە و نوسیویەتی: " سوپاس و پێزانین بۆ هەموو ئەو کەسانەی کە متمانە و دڵگەرمییان دامێ و بوون بە هۆی ئەوی کە ئەم خەڵاتە ببەمەوە و وەکوو باشترینەکان هەڵبژێردرم سپاسی بنەماڵە و هاوڕێیەکانم و بەتایبەت 45 ملیۆن خەڵکی ئەرجەنتین دەکەم کە متمانەیان پێکردم. پیرۆزبایی لە هەموو سەرکەوتوان بەتایبەت ئسکالۆنی و مارتینز کە بەڕاسی شایانی بردنەوەی خەڵات بوون، لە ئامێزگرتنێک بۆ هەمووتان."