ئاسایشی سلێمانی ده‌ست به‌سه‌ر بڕێكی زۆر كێكدا ده‌گرێت
(0)
ئاسایشی سلێمانی ده‌ست به‌سه‌ر بڕێكی زۆر كێكدا ده‌گرێت و له‌لایه‌ن لیژنه‌كانی قائیمقامیه‌ته‌وه له‌ناوده‌برێت.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، به گومانی خراپبون، ئاسایشی سلێمانی ده‌ست به‌سه‌ر (69) كارتۆن كێكدا ده‌گرێت و ڕه‌وانه‌ی لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ده‌كات بۆ پشكنین و دڵنیابونه‌وه‌ی له شیاوی به‌كارهێنان.
دوای پشكنینی فیزیایی، ده‌ركه‌وتوه به‌هۆی خراپ عه‌مباركردنیه‌وه كێكه‌كه كه‌ڕوی كردوه و شیاوی خواردن نییه، هه‌روه‌ها له‌لایه‌ن لیژنه‌ی كۆگاكانی قائیمقامیه‌تیشه‌وه ده‌ست به‌سه‌ر (82) كارتۆنی دیكه‌ی هه‌مان كێكدا گیراوه.
كۆی گشتی كێكه ده‌ست به‌سه‌ردا گیراوه‌كه (151) كارتۆنه و هه‌ر كارتۆنێكیش نۆ قاپ كێێكی تێدایه، به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی و له‌لایه‌ن لیژنه‌ی تایبه‌تمه‌نده‌وه ته‌واوی كێكه ده‌ست به‌سه‌ردا گیراوه‌كه له‌ناوده‌برێت.
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: