ئەندامێکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بۆ زایەڵە: بەدواداچوون بۆ پرۆژەکانی نیشتەجێوون لە سنووری گەرمیان دەکەین
(0) /
زایەڵە - کەریم عەلی ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بەزایەڵەی ڕاگەیاند، بەهاوڕێیەتی کاک ڕزگار ئەندامی پەرلەمان سەردانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی وەبەرهێنانی گەرمیانمان کرد سەبارەت بە بەدواداچوون بۆ پرۆژەکانی نیشتەجێبوونی وەبەرهێنان بەدواداچوونمان بۆ ئەم بابەتانە کرد و تێبینی خۆمان خستەڕوو ،لە دانانی نرخی یەکەکاندا وەک پێویست ڕەچاوی ڕێنماییە بەرکارەکان نەکراوە بەووردی باسمان لەو بابەتەکرد و تێبینی خۆمان خستەڕوو . سەبارەت بە فرۆشتنی یەکەکان لەلایەن کۆمپانیاکانەوە بەبێ تیروپشک و بەشێوازێکی قۆرخکاری و مامەڵە کردن بە پسوڵەکانەوە و زیادکردنی نرخی یەکەکان لەسەر ئەو کەسانەی دەیانەوێت ببنە خاوەن یەکەیەک بەووردی تیشکمان خستەسەری .
وتیشی، وەرگرتنی پارە لەبەشداربوان پێش دەستکردن بەکارکردن لەلایەن کۆمپانیاوە بۆخۆی بابەتێکی نایاساییەو هەموولایەک ئاگاداردەکەینەوە بۆ هیچ پرۆژەیەکی نیشتەجێبوون نابێت ڕاستەوخۆ پارەبدرێت بە کۆمپانیا دەبێت دوای کارکردنی بە سەروی 10٪ لە کۆی پرۆژەکە بەشداربوان پارە بخەنە سەر ژمارە حسابی کۆمپانیا لە بانک . بۆ هەموو ئەو بابەتانەی خستمانەڕوو هاوڕابین و لەداهاتوودا هەوڵەکانمان بەردەوام دەبێت بۆ زیاتر بەدواداچوون بۆ دانانی نرخی یەکەکان و ڕێگریکردن لە قۆرخکاری لەکاتی فرۆشتنی یەکەکان .
ئەوەشی خستەڕوو، هەروەها هەموولایەک ئاگادار دەکەینەوە کە هیچ کەسێک نابێت ڕاستەوخۆ پارە بدات بە کۆمپانیا بۆ ئەو پرۆژانەو دەبێت پارە بخرێتەسەر ژمارە حسابی کۆمپانیای جێبەجێکار لە بانک دوای تەواوکردنی ڕێژەیی یاسایی لەکارکردن . لەکۆتایشدا ئاماژە بەوە دەدەین هەموو ئەو پرۆژە نیشتەجێبونانەی لە ئێستادا لە سنوورەکەدا جێبەجێ دەکرێن بەرژەوەندی خەڵکانی کەمدەرامەت و کرێنشیانی تیادا له بەرچاو نەگیراوە .
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: