یارمەتییەکانی ڕۆناڵدۆ نێردراوە بۆ خەڵکی بوومەلەرزە لێدراوی تورکیا و سووریە

(0) / / ورزش / زایەڵە بوومەلەرزە تورکیا سووریا


Mar 07, 2023

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە ـــ ڕۆژنامەی دیلی میلی بەریتانیا ڕاپۆرتی داوە  کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ فڕۆکەیەک پڕاوپڕ لە کەل و پەل و پێداویستییەکانی ڕۆژانەی خەڵکی ناردووە بۆ بوومەلەرزەلێدراوەکانی سووریە و تورکیا: " بڵاۆ بوونەوەی ئەو وێنە و دیمانانەی هاوپەیوەند لەگەڵ بوومەلەرزەی تورکیا و سووریە زۆر بەتوندی کاریگەر بووە لەسەر ئەستێرەی پێشووی مەنچێستێر یوونایتێد، بوومەلەرزەیەک کە 50 هزار کوژراوی لێ کەوتەوە." 
ئەستێرەی تۆپی پێ جیهان کە بۆ ماوەیەکە یاری بۆ تیپی نەسری عەرەبستان دەکات، هەموو خەرجی و پارەی دابینکردنی جۆرەکانی خێوەت، هەموو جۆرە خواردەمەنییەک، سەرین و پەتوو، کورسی و خۆراکی تایبەت بە ساوایان، شیر و کەل و پەلی پزیشکی بۆ یارمەتیدان بە خەڵکی بوومەلەرزەلێدراوی تورکیا و سووریەی پەرداخ کردووە و هەموو ئەو پێداویستیانە نێردراون بۆ وڵاتی سووریە و تورکیا.