ئێران ھۆشداری توندی دایە ئیسرائیل

(0) / جهان


Mar 06, 2021

قەبارەی فۆنت:

مەجید تەخت ڕەوانچی ڕۆژی ھەینی لە نامەیەکدا بۆ "ئانتۆنیو گۆتریش " سەرۆکی  ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان سەبارەت بە ئاکامەکانی ھەرجۆرە کردەوەیەکی ھەڵە لە لایەن رژێمی زایۆنییەوە ھۆشداری دا.

بە پێی ڕاپۆرتی زایەڵە، نوێنەری ئێران لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە بەرانبەر وتەکانی نتانیاھۆ کە ئێرانی لە ڕوودانی تەقینەوەی پاپۆرەکەی ئیسراییل لە عەممان بە تۆمەتبار زانی ،وتی: ئەم ڕووداوە ھەموو تایبەتمەندییەکانی کردەوەیەکی درۆزنانەی ئیسراییلی لە خۆ گرتووە کە بکەرەکانی بۆ درێژەداین بە ئامانجە نەشیاو و توندئاژۆییەکانیان گرتوویانەتە بەر.

ھەروەھا بە باسکردنی ھەڕەشەکانی رژیمی زایۆنی وتی : ئیسرائیل نا ئومێدانە ھەوڵ دەدات لە ڕێگای تۆمەت داین لە ئێران و ھەژارنوێنی خۆی بەرچاوی ھەمووجیھان لە کردەوە توند ئاژۆو ناشیاوەکانی دابپۆشێت.

نوینەری ئێران لە درێژەدا داوای لە کۆمەڵگەی جیھانی کرد لە بەرانبەر تاوان و ھەڕەشەکانی رژیمی زایۆنی بەتایبەت داگیرکردنی فەلەستین وریابن. ھەروەھا سەبارەت بە جمووجووڵە سەربازییە ھەمیشەییەکانی لە ناوچەی ئاڵۆزی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست دا ھۆشداری دا.