ئەمریکا ڕێگە بە لێکۆڵینەوە لە تاوانەکانی ئیسراییل دژی فەلستینییەکان نادات

(0) / جهان


Mar 06, 2021

قەبارەی فۆنت:

جێگری سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە پەیوەندی تەلەفوونی لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی رێژیمی زایۆنی دژایەتی تەواوی خۆی بۆ لێکۆڵینەوەی دادگای باڵای تاوانەنێودەوڵەتییەکان دژ بە زایۆنییەکان دەر بڕی .

بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، کۆشکی سپی لە ڕاگەیەندراوێکدا بە ئاماژە بە وتوووێژە تەلەفوونییەکەی کامالا ھێریس جێگری سەرۆک کۆماری ئەمریکا و نتانیاھۆ سەرۆک وەزیری ئیسرائیل ، سوور بوو لە سەر دژایەتی واشنتۆن سەبارەت بە لێکۆڵینەوەی دادگای باڵای تاوانە نێودەوڵەتییەکان لە تاوانەکانی رژێمی زایۆنی دژ بە خەڵکی فەلەستین .

پەیوەندی تەلەفوونی ھێریس و نتانیاھۆ لە کاتی گۆڕیانی دەوڵەت لە ئەمریکا تا کوو ئێستا بۆ یەکەمجارە ئەنجام دەدرێت،ئەوەش پاش ھەواڵەکەی دادگا لە دەسپێکردنی لێکۆڵینەوەکە بوو.

لێکۆڵینەوەکانی دادگای لاھە سەبارەت بە تاوانەکانی شەڕی زایۆنییەکان لە دوێنێوە لە کاتێکدا دەستی پێکرد کە بنی گانتز وەزیری شەری ئیسراییل بە دەربڕینی نیگەرانی لە ھەبوونی ئەگەری کردەوەی دادگای لاھە دژی بەرپرسە ئیسراییلیەکان لە شەڕ دژی فەلستینییەکان  وتبووی لەوانەیە خۆی و سەدان بەرپرسی زایۆنی ترئامانجی ئەم دادگایە بن.