ڕووسیا سێھەمین بنکەی سەربازی خۆی لە سووریا دادەمەزرێنێت

(0) / جهان


Mar 06, 2021

قەبارەی فۆنت:

ڕۆژنامەی ڕووسی"ئوراسیادیلی" باسی لە دامەزراندنی بنکەیەکی نوێی سەربازی لە لایەن ڕووسیاوە لە سووریا کرد.

بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە ئۆراسیادیلی ڕۆژی شەمە لە ڕاپۆرتێکدا  ڕایگەیاند سپای ڕووسیا بە نیازە لە سووریا و لە نزیک شاری مێژوویی تدمر(پالمیرا) لە پارێزگای حەمس بنکەیەکی نوێی سەربازی دابمەزرێنێت.

ئەم بنکە سەربازییە بە مەودای ١٣ کیلۆمەتر لە باکووری شاری تدمر لە ناوچەی جبل الماز دا دەبێت کە لە وێدا فرۆکەخانەیەکی تایبەتی فرۆکەش بە درێژی ٧٨٠ مەتر درووست دەکرێت .ڕووبەری ئەم بنکە سەربازییە ٣٧ ھیکتار دەبیت و دەبەسترێت بە کۆگا چەکەکانی سووپای سووریاوە.