شۆفێرو دوو سەرنشین گیانیان لەدەستدا
(0) /
زایەڵە - لە نزیک گوندی سیارە لە ڕێگای ( دەربەندیخان - سلێمانی ) ڕووداوێکی سەخت ڕوویدا .
هاتوچۆی دەربەندیخان ڕایگەیاند، ئۆتۆمبێلێکی جۆری تیوتا کڕاون ناسراو بە مەلیکە لە نزیک گوندی سیارە لەسەر ڕێگای سەرەکی ( دەربەندیخان - سلێمانی ) کۆنتڕۆڵ لەدەست دەدات و وەردەگەڕێت . بەداخەوە شۆفێرەکەی و دوو سەرنشینی کە ئافرەت بوون دەست بەجێ گیان لەدەست دەدەن و منداڵێکیش بەسەختی بریندار دەبێ و ڕەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتی دەربەندیخان دەکرێ .
بەپێی زانیاریەکان خەڵکی قەزای پێنجوێنن .
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: