پۆندێکی گلدانەوەی ئاو لە گەرمیان هەرەسی هێنا
(0) /
زایەڵە - بەهۆی زۆری ڕێژەی باران بارین لەگەرمیان، پۆندێکی گلدانەوەی ئاوی شێخ تەویل، هەرەسی هێنا.
دانا ئەحمەد، بەڕێوەبەری ناحیەی شێخ تەویل رایگەیاند،ئەمشەوە بەهۆی بەردەوامی بارانبارین، پۆندێکی گلدانەوەی ئاو لەناحیەی شێخ تەویل هەرەسی هێنا.
بەڕێوبەری ناحیەی شێخ تەویل باسی لەوەشکرد، پۆندەکە لایەن هاوڵاتییانی ناحیەکەوە دروستکراوە. لەئێستاشدا تیمەکانی فریاگوزاری رەوانەی شوێنی پۆندەکە کراون.
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: