كاتی کۆتاییهاتنی ئەم شەپۆلی باران بارینە ئاشکرا کرا
(0) /
زایەڵە - ئاسۆ کەمال بەڕێوەبەری کەشناسیی سلێمانی بە میدیاکانی راگەیاند،ئەم شەپۆلە بارانبارینە بەلێزمەیەی ناوچەکەی گرتووەتەوە، کاریگەرییەکەی بە ئەم شێوەیەی ئێستا تاوەکو پاشنیوەڕۆ بەردەوام دەبێت و لە پاشنیوەڕۆوە تاوەکو ئێوارە و نزیکی شەو شەپۆلەکە لاواز دەبێت.
ئاماژەی بەوەشكرد ،لە درەنگانی شەو بەدواوە شەپۆلەکە بە تەواوی کۆتایی پێدێت و سبەینێ هەینی ئاسمان ساماڵ دەبێت.
جێی باسە ماوەی نزیکی دوو رۆژە شەپۆلێکی بارانبارین هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە، بە جۆرێک لە چەند شارێکدا لافاو دروستبوو، بە ئەم هۆیەشەوە بۆ ئەمڕۆ پێنج شەممە لە پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەی گەرمیان و قەزای پێنجوێن پشوی فەرمی راگەیەندرا.
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: