ڕۆحانی بۆ کازمی: ئێران دژی هه‌رجۆره ده‌ستوه‌ردانێكی ده‌ره‌كییە لە عێراقدا
(0)
سەرۆک کۆماری ئێران بۆ سەرکۆ وەزیرانی عێراق، جەختی لە سەر ئەوە کردەوە: ئێمه دژی هه‌رجۆره ده‌ستوه‌ردانێكی ده‌ره‌كین له كاروباری عێراق دا و ئه‌وه به زیانی ئه‌م وڵاته و ته‌واوی ناوچه‌كه ده‌زانین.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، پاش نیوه‌ڕۆی رۆژی شه‌ممه 6ی ئازاری 2021ی زاینی حەسەن رۆحانی سه‌رۆك كۆماری ئیسلامی ئێران له په‌یوه‌ندیه‌كی ته‌له‌فونی دا له‌گه‌ڵ مسته‌فا كازمی سه‌رۆك كۆماری عێراق به ئاماژه‌دان به بواره فراوانه‌كانی هاوكاری نێوان ئێران و عێراق وه‌ك دوو وڵاتی هاوسێ، گوتی: به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی په‌یوه‌ندییه ئابووریه‌كان هاوشان له‌گه‌ڵ په‌یوه‌ندییه سیاسیه‌كان گرنگیه‌كی زۆری هه‌یه و ئاسانكاری له پێدانی ڤیزای بازرگانی بۆ بازرگانان و كۆمپانیاكانی وه‌به‌رهێنانی كه‌رتی تایبه‌ت ده‌توانێت هاوكاربێت بۆ په‌ره‌پێدانی ئه‌م په‌یوه‌ندیانه.
رۆحانی به جه‌خت كردنه‌وه له‌وه‌ی كه ئاسایش، یه‌كپارچه‌یی، ئاشتی و ئارامی له عێراق دا جێگای گرنگی و له‌كاره له‌پێشینه‌كانی ئێرانه، درێژه‌ی به قسه‌كانی دا و گوتی: ئێمه دژی هه‌رجۆره ده‌ستوه‌ردانێكی ده‌ره‌كین له كاروباری عێراق دا و ئه‌وه به زیانی ئه‌م وڵاته و ته‌واوی ناوچه‌كه ده‌زانین.
سه‌رۆك كۆماری ئیسلامی ئێران به ئاماژه‌دان به‌وه‌ی كه ملیاران دۆلاری ئێران له بانكه‌كانی عێراق دا بلۆك كراوه و سه‌ره‌ڕای به‌ڵێنه یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كانی به‌رپرسانی عێراق به‌ڵام هێشتا ئازاد نه‌كراوه، جه‌ختی له‌سه‌ر پێویستی ئازادكردنی هه‌رچی زووتری پاره‌كانی ئێران له عێراق كرده‌وه.
ڕۆحانی بوونی سه‌ربازی ئه‌مریكای له وڵاتانی ناوچه‌كه له نێویان دا عێراقی به هۆكاری ناسه‌قامگیری و نائارامی زانی و گوتی: ئه‌مریكیه‌كان به‌رده‌وام ڕۆڵی وێرانكاریان هه‌بووه و خێراكردن له جێبه‌جێ كردنی په‌سه‌ندكراوی په‌رله‌مانی عێراق ده‌رباره‌ی چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی سه‌ربازی ئه‌مریكا له‌م وڵاته‌دا ده‌توانێت یارمه‌تیده‌ر بێت بۆ دروستبوونی ئاشتی و سه‌قامگیری و ئارامی له عێراق و ناوچه‌كه‌دا.
رۆحانی باسی له‌وه كرد كه كێشه و بابه‌ته‌كانی ناوچه‌كه ده‌بێت له‌لایه‌ن خودی وڵاتانی ناوچه‌كه چاره‌سه‌ر بكرێت و جه‌ختی له ئاماده‌یی كۆماری ئیسلامی ئێرانی بۆ هاوكاری له‌گه‌ڵ وڵاتانی ناوچه‌كه له‌م بواره‌دا به ئامانجی پاراستنی ئاسایش و ئاشتی و ئارامی كرده‌وه.
سه‌رۆك كۆماری ئیسلامی ئێران ئاماژه‌ی به رێكه‌وتنه باشه‌كانی تاران – به‌غدا بۆ په‌ره‌پێدان و قوڵكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیه دوو قۆڵیه‌كان له نێویان دا پڕۆژه‌ی هێڵی ئاسنینی شه‌له‌مچه –به‌سره و هاوكاریه‌كان له بواره‌كانی وزه و ئاڵوگۆڕی سنوره‌كان و ترانزێت كرد و جه‌ختی له‌سه‌ر خێراكردنی رێكاره‌كان بۆ جێبه‌جێ كردنی ئه‌م رێكه‌وتنانه كرده‌وه و گوتی: خۆشبه‌ختانه كاری گرنگ له‌م بابه‌ته‌دا ئه‌نجام دراوه و هه‌نگاوی باشی بڕیوه و ده‌بێت هه‌وڵ بده‌ین ئه‌م په‌یوه‌ندیه زیاتر و بته‌وتر بكرێت.
لای خۆیه‌وه سه‌رۆك كۆماری عێراق باسی له كۆماری ئیسلامی ئێران وه‌ك وڵاتێكی دۆست و دراوسێی باشی عێراق كرد و جه‌ختی له‌سه‌ر په‌ره‌پێدان و قوڵكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیه‌كانی هه‌ردو وڵات له ته‌واوی بواره‌كان دا كرده‌وه و جێبه‌جێ كردنی پڕۆژه‌ی دروست كردنی هێڵی ئاسنینی شه‌له‌مچه – به‌صره و به‌ستنه‌وه‌ی رێگای ئاسنینی دوو وڵاتی به هه‌نگاوێكی گرنگ له ره‌وتی په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندیه ئابووری و بازرگانیه‌كانی به‌غدا – تاران زانی.
مسته‌فا كازمی سوپاسی ئێرانی كرد بۆ یارمه‌تیه‌كانی بۆ دروستكردنی ئاسایش و سه‌قامگیری له عێراق دا و ئابڵۆقه ئابووریه‌كانی ئه‌مریكای له دژی ئێران به نایاسایی و سته‌مكارانه ناوبرد و گوتی: خۆشبه‌ختانه گۆڕانكاریه‌كانی حكومه‌تی ئه‌مریكا بارودۆخێكی نوێی بۆ هاوكاری وڵاتان هێناوه‌ته كایه‌وه و عێراق هه‌موو هه‌وڵی خۆی بۆ لابردنی ته‌واوه‌تی ئابڵۆقه‌كان له دژی ئێران ده‌خاته‌گه‌ڕ.
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق هه‌روه‌ها باسی له دروست كردنی لیژنه‌یه‌كی تایبه‌ت له‌م وڵاته‌دا بۆ ئاسانكاری له پرۆسه‌ی ترانزێت له نێوان هه‌ردوو وڵات دا كرد.
تێبينيێك بنێرە: