ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی سەرۆکی هەرێم و سەرۆکی ئیمارات
(0) /
زایەڵە - په‌يوه‌ندييه‌كانى عێراق و هه‌رێم له‌گه‌ڵ وڵاتانى دراوسێ و چه‌ند پرسێكى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش تاوتوێ کراون.
نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێم، به بانگهێشتێکی فه‌رميى گه‌يشته ئه‌بوزه‌بى و لەگەڵ شێخ محه‌مه‌د بن زايد ئال نه‌هيان، سه‌رۆكى ئيمارات کۆبووەوە.
پەڕەی فەرمی سەرۆکایەتی هەرێم لەبارەی کۆبوونەوەکە بڵاویکردەوە، له‌و دیدارەدا په‌يوه‌ندييه‌كانى عێراق و به‌تايبه‌تى هه‌رێم له‌گه‌ڵ ئيمارات، دۆخى عێراق و هه‌رێم، په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێرـ به‌غداد، بواره‌كانى هاريكاريى هاوبه‌ش و دوايين پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه، تاووتوێ كران.
بەگوێرەی پەڕەی فەرمی سەرۆکایەتی هەرێم، هه‌ردوولا جه‌ختيان له بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كان له هه‌موو بواره‌كاندا كرده‌وه و باسيان له ده‌رفه‌ته‌كان و زه‌مينه‌ى له‌بارى سه‌رمايه‌گوزارى و وه‌به‌رهێنان بۆ كه‌رتى تايبه‌تى ئيماراتى و فراوانكردنى ئاڵوگۆڕى بازرگانيى ئيماراتى له‌گه‌ڵ هه‌رێم و عێراق كرد.
ده‌رباره‌ى گفتوگۆى حكومه‌تى هه‌رێم و حكومه‌تى فيدراڵيى عێراق، سەرۆکی هەرێم و سەرۆکی ئیمارات هاوڕا بوون كه چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غداد، يارمه‌تيى به‌رقه‌راربوونى ئارامى و سه‌قامگيريى سياسى و ئابووريى عێراق ده‌دات و ئاسۆى فراوانترى پێشكه‌وتن له به‌رده‌مياندا ده‌كاته‌وه.
ئەوەش هاتووە، نێچيرڤان بارزانى و شێخ محه‌مه‌د بن زايد ئال نه‌هيان ئاڵنگارييه‌كانى ئێستاى ناوچه‌كه و جيهانيان خسته به‌رباس له گۆڕ‌انى كه‌شوهه‌وا و رێكاره‌كانى به‌ره‌نگاربوونه‌و‌ه‌ى مه‌ترسييه‌كانى، هه‌ڕه‌شه‌كانى تيرۆر و بير‌ى توندڕه‌وى و توندوتيژى و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌يان، بواره‌كانى په‌روه‌رده، ئاو، ته‌ندروستى و چه‌ند بوارێكى ديكه.
هاوکات، هه‌ردوولا به وردى ده‌رباره‌ى دوايين پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه بيروڕايان گۆڕييه‌وه و جه‌ختيان له گرنگيى پته‌وكردنى هاريكاريى هاوبه‌شى نێوان هه‌مووان كرده‌وه بۆ پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيرى و چاره‌سه‌ركردنى ئاشتيانه‌ى كێشه و ناكۆييه‌كان.
هەروەها په‌يوه‌ندييه‌كانى عێراق و هه‌رێم له‌گه‌ڵ وڵاتانى دراوسێ و چه‌ند پرسێكى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو.
تێبينيێك بنێرە: