سودانی لە گفتوگۆ لەگەڵ شەمخانی: رێككەوتنی سعودیە و ئێران زیادكردنی هاوئاهەنگی نێوان وڵاتانی ئیسلامی لێدەکەوێتەوە

(0) / / عراق / زایەڵە سودانی ئێران عەرەبستان


Mar 11, 2023

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە -  محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق، تەئكیدیكردەوە كە رێككەوتنی نێوان سعودیە و ئێران بەشداریدەكات لە زیادكردنی هاوئاهەنگی نێوان وڵاتانی ئیسلامی.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیرانی عێراق لە بەیاننامەیەكدا دەڵێت: محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیران پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لە عەلی شەمخانی سكرتێری ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی لەكۆماری ئیسلامی ئێران پێگەیشت كەئێستا لەپەكینی پایتەختی چینە.
هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە، كە شەمخانی سوپاسی عێراقی كرد بۆ ئەو رۆڵەی كە لەگفتوگۆكانی نێوان شانشینی سعودیەی عەرەبی و كۆماری ئیسلامی ئێران كەلەپێناو لەیەكنزیك كردنەوەی را و بۆچوونەكانی نێوان هەردوو ووڵات گێراوە، و بووە هۆكارێك بۆ ڕێكەوتنێكی نوێ لەنێوانیاندا لەپەكین.
هاوكات سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیران پیرۆزبایی لە شەمخانی كرد بەبۆنەی گەیشتن بەو ڕێكەوتنە، و جەختی كردەوە كەئەم ڕێكەوتنە دەبێتە هۆی زیاتر نزیكبوونەوەی وڵاتانی ئیسلامی، و رەنگدانەوەیەكی ئەرێنیشی دەبێت لەسەر ئاسایش و سەقامگیری ناوچەكە، و دەرفەتی گەشەسەندن و پێشكەوتنی زیاتریش بەرپا دەكات.