ڕۆحانی: ئەرووپا پابەندی بەڵێنەکانی لە ڕێککەوتنی ئەتۆمی بێت

(0) / / جهان / زایەڵە حەسەن ڕۆحانی ئێران سایمۆن کاوونی


Mar 07, 2021

قەبارەی فۆنت:

سەرۆک کۆماری ئێران داوای لە وڵاتانی ئەورووپیی ئەندامی ڕێککەوتنی ئەتۆمی کرد کە پابەندی ئەو ڕێککەوتننامەیە بن.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئێران لە دیدار لەگەڵ سایمۆن کاوونی وەزیری دەرەوەی ئیرلەندا جەختی لە سەر ئەوە کردەوە کە دەبوو ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی، هەڵوێستی بە بڕشت و گونجاوی لەبەرانبەر حکوومەتی پێشووی ئەمریکا ببوای بە هۆی چوونەدەرەوە لە ڕێککەوتنی ئەتۆمی و بڕیاری ئەو ئەنجومەنە.
ڕۆحانی وێڕای ئاماژە بە گەمارۆکانی ئەمریکا لە سەر ئێران و بە نایاسایی وەسف کردنی ئەو گەمارۆیانە، ڕاشیگەیاند کە چالاک و زیندووبوونەوەی ڕێککەوتنی ئەتۆمی وەکوو ڕێککەوتنێکی چەند لایەنەی نێودەوڵەتی، بەستراوە بە هەڵگرتنی هەموو گەمارۆکان لە سەر ئێران لە لایەن ئەمریکاوە و پابەندیی واشنتۆن بەو ڕێککەوتنە.
سەرۆک کۆماری ئێران وێڕای ڕەخنەی توند لە ئەورووپا لەبەر بێ هەڵوێستی لە بەرانبەر ئەمریکا هاوپێوەند بە ڕێککەوتنی ئەتۆمی، وتی: تاران پابەندی ڕێککەوتنی ئەتۆمی و پاراستنی بووە و تەنیا لایەنێ بووە کە بۆ پاراستنی ڕێککەوتنەکە باجی داوە، بەڵام ناکرێت ئەم بارودۆخە هەر وا بەردەوام بێت و بۆ زیندووکردنەوەی ڕێککەوتنی ئەتۆمی دەبێ هەموو لایەنەکان پابەندی بن بە گوێری بڕیارنامەی ٢٢٣١ی ئەنجومەنی ئاسایش.