وردەکارى چۆنیەتى وەرگرتنى ڤاکسینى کۆرۆنا لە سلێمانی /  هۆشدارىی لە هەڵکشانى ژمارەى توشبوان

(0) / اجتماعی


Mar 07, 2021

قەبارەی فۆنت:

بەرێوەبەرى فەرمانگەى تەندروستى سلێمانى میکانیزمى وەرگرتنى ڤاکسینى کۆرۆنا ئاشکرادەکات لەبارەى هەڵکشانى ژمارەى توشبوانیش هۆشدارى دەدات.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، دکتۆر سەباح هەورامى، بەرێوەبەرى گشتى فەرمانگەى تەندروستى سلێمانى لە پاش وەرگرتنى ڤاکسینى کۆرۆنا لە لێدوانێکى رۆژنامەوانیدا ووردەکارى چۆنیەتى ڤاکسینەکەى ئاشکرا کرد و رایگەیاند، هەرکەسێک ڤاکسینەکە وەردەگرێت پێویستە سەرەتا فۆرمێک پڕبکاتەوە کە زانیارییە کەسیەکانى تێدا تۆماردەکرێت پاشان  ڤاکسینەکە وەربگرێت.
راشیگەیاند، دواى وەرگرتنى ڤاکسینەکە پێویستە ئەو کەسە ماوەیەک پشوو بدات بۆ ئەوەى کاریگەرى لاوەکى لەسەر دروست نەبێت، هەرکەسێکیش دووچارى کاریگەرى لاوەکى ببێت بەهۆى ڤاکسینەکە، پێویستە دەزگا پەیوەندیدارەکان ئاگاداربکاتەوە.
لەبەشێکى دیکەى لێدوانەکەیدا سەبارەت بە بەرزبوەنەوىە ئامارى توشبوان  بەڕێوەبەرى تەندروستى سلێمانى رایگەیاند: پێشبینى دەکرێت لە دواى (15)ى ئەم مانگەوە ژمارەىتوشبوانى روو لە هەڵکشان بکات، بۆیە پێویستە هاوڵاتیان رێوشوێنەکانى خۆپارێزى بگرنەبەر و پابەندى رێنماییەکان بن.