پاپا فرانسیس هۆشداری دا لە کەمبوونەوەی ژمارەی کریستیانەکان لە عێراق
(0)
پاپای ڤاتیکان رایگەیاند، کەمبوونەوەی ژمارەی کریستیانەکان لە عێراق و هەموو ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، زیانێکی گەورەیە کە هەژمار ناکرێت.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، لە گوتارێكیدا کە لەکاتی نزای نێو گۆڕەپانی کەنیسەی ناسراو بە حۆش ئەل-بەیعە لە موسڵ پێشکێشی کرد، پاپا فرانسیس، پاپای ڤاتیکان هۆشداریی دا لە کەمبوونەوەی ژمارەی کریستیانەکان لە عێراق و رایگەیاند، کەمبوونەوەیان لە عێراق و هەموو ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست کارەساتبار و زیانێكە کە هەرگیز ناتوانرێت هەژماربکرێت.
پاپا فرانسیس گوتارەکەی لەبەردەم سەتان کریستیان و بەرپرسانی حکومیی عێراق پێشکێشکرد بەرلەوەی بەرەو قەرەقۆش بڕوات، کە بڕیارە لەوێ سەردانی کەنیسەیەک بکات و پیرۆزیی پێبدات.
تێبينيێك بنێرە: