پاپا لە قەرەقوش لەگەڵ پێكھاتەكان كۆبووەوە
(0)
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، دوای مووسڵ پاپا فرانسیس گەیشتە قەرەقوش و بە چەندین دروشمی جیاجیا لەلایەن پێكھاتەكان پێشوازی لێكرا. لە وتارێكدا پاپا گوتی: "ئێرە خاكی ھێنانەدی خەونەكانە، ئەو پێكەوەبوون لەنێوانتان ھەیە بیپارێزن، ھەندێك رووداو و دیاردە وادەكەن ئیمانت لاوازبێت، بەڵام ھەرگیز دەستبەرداری مەبن، دەبێ بڕوات بە خۆت و ئایینەكەت ھەبێت، لەبیرتان بێ كە خوا لە پشتانە، ھیواتان بە خوا و ئاسمان ھەبێت".
گوتیشی: "پێویستە روحییەتی لێبوردنمان ھەبێت و لە ھەموو كەس ببورین، چونكە ژیان بەردەوامە و رق و قینە لە ناخی خۆتان مەڕوێنن، لە ھەندێك كات ئەستەمە، بەڵام خواتان لەبیربێت، بڕیارەكانی ئێستا چارەنووسی داھاتوومان دیار دەكات".
لەمیانی كۆبوونەوەی لەگەڵ پێكھاتەكانی قەرەقوش، چەند كەسێك چیرۆكە تراژیدییەكانی ھاتنی داعش و لە دەستدانی كەسوكاریان بۆ پاپا گێڕایەوە.
تێبينيێك بنێرە: