پاپا فرانسیس هەولێری بە جێ هێشت و بۆ بەغداگەڕایەوە
(0)
له مه‌راسیمی ماڵئاواییدا له فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر، هه‌ریه‌ك له سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، نێچیرڤان بارزانی و سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، مه‌سرور بارزانی و ژماره‌یه‌ك له به‌رپرسانی باڵای حكومی ئاماده‌بوون.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، دوای به‌ڕێوه‌چوونی قوداسێكی فراوان له یاریگای نێوده‌وڵه‌تی فه‌ره‌نسۆ هه‌ریری له هه‌ولێری پایته‌خت، پاپا فرانسیس، پاپای ڤاتیكان له رێی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێره‌وه به‌ره‌و به‌غدا كه‌وته‌ڕێ و بڕیاره له‌وێشه‌وه دوای مه‌راسیمی ماڵئاوایی بگه‌ڕێته‌وه ڤاتیكان.
له مه‌راسیمی ماڵئاواییدا له فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر، هه‌ریه‌ك له سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، نێچیرڤان بارزانی و سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، مه‌سرور بارزانی و ژماره‌یه‌ك له به‌رپرسانی باڵای حكومی ئاماده‌بوون.
پاپا ئه‌مڕۆ له به‌رده‌م زیاتر له 10 هه‌زار كه‌سی به‌شداربووی مه‌راسیمه‌كه، وتارێكی پێشكه‌ش كرد و قه‌داسێكی ئاینی به‌ڕێوه‌برد.
له وتاره‌كه‌یدا، پاپای ڤاتیكان جه‌ختی له ئاشتیی و لێبورده‌یی كرده‌وه و رایگه‌یاند، پێویسته هه‌مووان په‌ند و وانه له ئازاره‌كانمان وه‌ربگرین.
له كۆتایی وتاره‌كه‌یدا، پاپا فرانسیس، سوپاسی ئاماده‌كارییه‌كان و به‌ڕێوه‌چوونی ئه‌و قوداسه‌ی كرد و گوتی: له ناخی دڵه‌وه سوپاسی دانیشتوانی كوردی به‌ڕێز و حكومه‌ت و ده‌سه‌ڵاته مه‌ده‌نییه‌كان ده‌كه‌م.
له كۆتایی وتاره‌كه‌شیدا گوتی: ده‌گه‌ڕێمه‌وه ڤاتیكان، به‌ڵام بۆ هه‌میشه عێراق له دڵمدا ده‌مێنێته‌وه.
تێبينيێك بنێرە: