بەشی پێشبینی كەشوهەوا بۆ سێ رۆژی داهاتو هۆشداری دەداتە هاووڵاتیان
(0) /
زایەڵە - بەشی پێشبینی لە وەزارەتی گواستنەوەو گەیاندنی هەرێمی كوردستان، كەشوهەوای رۆژانی نەورۆزی بڵاوكردەوە.
لە راگەیەنراوێكدا بەشی پێشبینی وەزارەتی گواستنەوەو گەیاندن بڵاویكردۆتەوە، لەبەر ناجێگیری كەشوهەوا كە بۆماوەی چەند رۆژێك ئەم نا سەقامگیریە لە كەشی ناوچەكەمان بەردەوامی دەبێت، لەماوەی رۆژانی رۆژی دووشەممە بە درێژای رۆژ ئاسمان نیمچە هەورو هەوری تەواو دەبێت، پێشبینی بارانبارین لە كاتەكانی دوای نیوەڕۆ هەیەو ئاستی دابارین نمە باران بۆ بارانی مامناوەند دەبێت، پێشبینی دابارین لە كاتەكانی دوای نیوەڕۆ لەسەر ناوچە شاخاوییەكان و نیمچە شاخاوییەكان و سەنتەری پارێزگاكان لەگەڵ دروستبونی هەورە تریشقەو بارانبارین شێوازی دابارینی ماوە كورتە.
بۆ رۆژی سێشەممە 21-3 رایگەیاندوە، یەكەم رۆژی نەورۆز لەئەنجامی بەردەوامی ئەو كەشە ناسەقامگیریەی هەیە لەسەر ناوچەكەمان، ئاسمان هەوری دەبێت و كەمێك سارد دەبێت، كاتی دابارین لەناوچە شاخاوییەكان لە زۆربەی كاتەكان بارانبارینی كورت خایەن هەیەو بەگشتی كاتی دابارین دەكەوێتە دوای نیوەڕۆ لەسەر تەواوی ناوچەكەمان، لەگەڵ نزمبونەوەی پلەكانی گەرما ئەگەری تەزرە بارین و دروستبونی هەورە تریشقە.
بەشی پێشبینی بۆ رۆژی چوارشەممەش ئاماژەشیكردوە، لە ئەگەری دروستنەبونی گۆڕانكاریی ناسەقامگیری لە كەشی ناوچەكەمان بەردەوامی دەبێت و ئاسمان هەورو نیمچە هەور دەبێت، پێشبینی بۆ دابارین كەمترە بە بەراورد بە رۆژانی پێشوتر ئەگەری باران زیاتر لەسەر بەشێك لە ناوچە شاخاوییەكان دەبێت.
بەشی پێشبینی هۆشداریشیداوەو رایگەیاندوە، لەبەر ئەو كەشە ناسەقامگیریەی ئەو چەند رۆژەی داهاتو، شەپۆلێكی هەورە تریشقە لەكاتی بارانباران هەیە لەسەر ناوچەكەمان، دوركەوتنەوە لە شوێنە بەرزەكان و ناوچە شاخاوییە بەرزەكان پێویستە بۆ سەلامەتی و دوركەوتنەوە لە حاڵەتی هەورە تریشقە.
تێبينيێك بنێرە: