ئاسایشی شارەزوور سزادانی تۆمەتبارێکی ڕاگەیاند
(0) /
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی شارەزوور سزادانی تۆمەتبارێکی ڕاگەیاند.
لەڕاگەیەنراوێکی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی شارەزوور کە وێنەیەکی بۆ زایەڵە نێردراوە هاتووە: له چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌ته چڕ و به‌رده‌وامه‌كانی هێزه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی شاره‌زوور ، بۆ نه‌هێشتنی دیارده دزێوونه‌خوازراوه‌كان، دوای ئه‌وه‌ی له ماوه‌كانی پێشوودا به فه‌رمانی به‌ڕێز دادوه‌ر ، هێزه‌كانمان تۆمه‌تبارێكیان به‌ناوی (پ . ن . ح) ده‌ستگیركرد، دواتر دۆسیه‌ی بۆ كرایه‌وه و ڕه‌وانه‌ی دادگا كرا.
ڕونیشکراوەتەوە، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته دادگای كه‌تنى هه‌ڵه‌بجه له به‌رواری (3/3/20201) بڕیاریدا به سزادانی بۆ ماوه‌ی (1) یه‌ك ساڵ به پێی مادده‌ی (30) له یاسای به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی مادده هۆشبه‌ر و كارتێكه‌ره عه‌قڵیه‌كان.
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: