شاخەوان عەبدوڵا: بەربەستەکانی بەردەم هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکورک لابران

(0) / / عراق / زایەڵە کەرکوک شاخەوان عەبدوڵا


Mar 27, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - شاخەوان عەبدوڵا، جێگیری دووەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە پەیجی فەیسبوکی خۆی پەیامێکی بڵاوکرەوە و ڕایگەیاند،  تەواوی ئەو بەربەستانەی بەردەم هەلبژاردنی ئەنجومەنی پاریزگای کەرکوک لابران و بۆ یەکەم جار لە دوای ٢٠٠٣ سەرژمیری سالی ١٩٥٧ دەکریتە بنەما بۆ دەست نیشان کردنی هاولاتیانی شارەکە.

دەشڵێت: بەپێ یاسا ئەو دەسەلاتەمان لەسەرۆک وەزیران وەرگرتەوە کە بتوانیت هەلبژاردن لە پارێزگایەک دوا بخات کە خەلکانیک ئامانجیان بوو.

دەقی پەیامەکەی:

بەناوی خودای گەورەو میهرەبان 

سوپاس بۆ خودا ئیستا کەنزیک کاتژمیر ٤ شەوە دەنگدان لەسەر یاسای هەلبژاردنی نوێنەران و ئەنجومەنی پاریزگاکان تەواو بو ، بەشێوەیەک تەواوی ئەو بەربەستانەی بەردەم هەلبژاردنی ئەنجومەنی پاریزگای کەرکوک لابران و بۆ یەکەم جار لە دوای ٢٠٠٣ سەرژمیری سالی ١٩٥٧ دەکریتە بنەما بۆ دەست نیشان کردنی هاولاتیانی شارەکە و هەروەها سەرگەران کە دوای ٥٧ لکێنراوە بەکەرکوکەوە دیسان دەبنە بەشیک لەخەلکی شارەکەو مافی دەنگدانیان دەبیت وبەناو زیاد کران بۆ پرۆژەکە ،

جگە لەوە ئەوەی مادەی ١٤٠ کردوە یان  تەنها مامەلەی پێشکەش کردوەو مافی دەنگ دانی هەیە هەروەها ئەوەی پێش ٢٠٠٣ لەکەرکوک بوەو نفوسی شارەکانی دەرەوەی کەرکوک بوەو ٥٧ ی کەرکوکەو تەرحیل نەبوە بەلام بتاقەی کەرکوکی هەیە دیسان مافی دەنگدانی هەیە ، هەروەها هەموو ئەو هاولاتیانەی هێنراونەتە کەرکوک و بەئامانجی سیاسەتی تەعریب ناویان رەشکراوەتەوە لادەبرین و مافی دەنگ دانیان نییە ، لیرەوە سوپاسی سەرجەم ئەو فراکسیونانە دەکەم لە کوردو دەرەوەی کورد کە هاوکار بون لەدەنگدان بۆ ئەم پرۆژە یاسایە ، 
هەروەها بۆ یەکەم جارە لەبابەتی دابەش کردنی پۆستەکان ٣٢٪ هەلگیرا . 

ماوەتەوە بلیم بەپێ یاسا ئەو دەسەلاتەمان لەسەرۆک وەزیران وەرگرتەوە کە بتوانیت هەلبژاردن لە پارێزگایەک دوا بخات کە خەلکانیک ئامانجیان بو ، پیرۆزە لەخەلکی شارەکەم .