ئێران هیچ پلانێکی نوێی بۆ دانوستان لەگەڵ ئەمریکای نییە

(0) / / جهان / زایەڵە ئەلعالەم گەمارۆکان ئێران


Mar 08, 2021

قەبارەی فۆنت:

سەرچاوەیێک ڕایگەیاند لە ئێستادا کۆماری ئیسلامی ئێران هیچ پلانێکی نوێی بۆ دانوستان لەگەڵ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکای نییە.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، کەناڵی تەلەفزیۆنیی ئەلعالەم بە گێڕانەوە لە سەرچاوەیێکی ئەمنیی ئاگادار بڵاوی کردەوە:  بیرۆکەی پلانی هەنگاو بە هەنگاو بۆ دەستپێکردنەوەی دانوستان لە نێوان ئەمریکا و ئێراندا لە لایەن بەرزترین دەسەڵاتەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە ڕەتکراوەتەوە و تا ئەو کاتەی هەموو گەمارۆکان لانەبرێن هیچ پێوەندییەک لە نێوان تاران و واشنتۆن نایێتە دی.
سەرچاوە ئەمنییە باڵاکە، سەبارەت بە هەندێ هەواڵ کە باس لە دانوستانی نێوان کۆماری ئیسلامی ئێران و ئەمریکا دەکەن، وتی: هیچ دانوستانێک لە هیچ چوارچێوەیێکدا لە نێوان ئێران و ئەمریکا تا کاتی هەڵگرتنی گەمارۆکان بەدی نایێت.
ڕاشیگەیاند: لێکدانەوەی ڕۆژئاواییەکان لە وتەکانی ئەمدواییەی سەرۆک کۆمار و وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی سەبارە بە پلانی نوێ، هەڵە بوو و هیچ پلانێکی نوێ بۆ دانوستان لەگەڵ ئەمریکا بوونی نییە.