بایدن هێرشبەرانی سەر کۆنگرێسی بە

(0) / زایەڵە ئەمریکا کۆنگرێسی تیرۆریست دۆناڵد ترەمپ جۆ بایدن


Jan 08, 2021

قەبارەی فۆنت:

سەرۆک کۆماری هەڵبژێردراوی ئەمریکا ئەو گێڕەشێوێنانەی کە هێرشیان کردە سەر بینای کۆنگرێسی ئەمریکا وەک "تیرۆریستی ناوخۆیی" ئیدانە کرد و دۆناڵد ترەمپی بە  تاوانباری سەرەکی توندووتیژییەکانی ئەم دواییەی پایتەخت و شارەکانی دیکەی ئەو وڵاتە زانی.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە بە گێڕانەوە لە ئەسۆشێتێدپرێس، جۆ بایدن سەرۆک کۆماری هەڵبژێردراوی ئەمریکا ڕایگەیاند، گێڕەشێوێنی لایەنگرانی ترەمپ کە لە ڕۆژی چوارشەممەدا ئاسایشی گۆنگرێسیان خستە مەترسییەوە "ناڕەزایەتی نەبوو، پشێوی نەبوو، دژایەتی نەبوو بەڵکوو گێڕەشێوێنی بوو."
وتیشی : کاڵفام نەبن کە ئەوان بە کەسانی ناڕازی ناو بهێنن. ئەوان گرووپێکی گێڕەشێوێن و لە یاسا دەرچوو و تیرۆریستی ناوخۆیی بوون."
بایدن لە درێژەی وتەکانیدا جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە ئەو هەوڵانەی کە ترەمپ بۆ لەناوبردنی ڕێکخراوە دیموکراتییەکانی وڵات لە ماوەی سەرۆکایەتییەکەی خۆی گرتیەبەر ڕاستەوخۆ بووە هۆی پشێوی لە واشنتۆن.
ئەو وتیشی: لە چوار ساڵی ڕابردوودا ئێمە سەرۆک کۆمارێکمان هەبووە کە بە هەر هەنگاوێکی، بە  ڕاشکاوی بێڕێزی بە دیمۆکراسی ئێمە و یاسای بنەڕەتی ئێمە و سەروەری یاسا کرد. ئەو هەر لە سەرەتادا بە هەموو توانای خۆیەوە هێرشی کردە سەر ڕێکخراوە دیموکراتییەکانی ئێمە. ئێمە دوێنێ بەرزترین ئاستی ئەم هێرشە بێ وچانەمان بینی‌.
کۆتایی/.