لیژنەی موچەی کۆلێژی پەروەردەی شارەزوور، نزیکەی ٥ ملیۆن دیناری زیادەی موچەیان گەڕاندەوە بۆبانک

(0) / / کردستان / زایەڵە شارەزوور


Mar 31, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - لیژنەی موچەی کۆلێژی پەروەردەی شارەزوور، سەربە زانکۆی هەڵەبجە، کە پێکهاتوون لەمامۆستایان (دانەر وەهبی - عوسمان ئەحمەد - کارزان عەتابڕی ٤،٩٠٣،٠٠٠ چوار ملیۆن و نۆسەد و سێ هەزار دیناری زیادەی موچەی کۆلێژیان گەڕاندوە بۆ بانک.

کۆلێژی پەروەردەی شارەزوور رایدەگەیەنێت، ئەم بەڕێزانە بەئەوپەڕی دەستپاکی و دڵسۆزییەوە بۆ ویژدانی خۆیان و متمانەی کۆلێژ، پارەکەیان گەڕاندەوە بۆ بانک و ئەمەیش دەبێتە جێگای شانازی بۆ ئێمە و سەرجەمی ستاف و هاوڕێیانیان.

لە ڕۆژگارێکدا، کە ناپاکی و نەبوونی متمانە، بووەتە بەشێک لە کلتوری زمان و کردەی مرۆڤەکان، ئێمە خۆشحاڵین، کە مرۆڤی وەها دڵسۆز و دەستپاک، دەبن بە نوێنەری کۆلێژمان.

هیوای سەرفرازی و هەمیشە کاری باشەیان بۆ دەخوازین، کە هەر ئەوەیشیان لێچاوەڕواندەکرێت.

ئەگەر ئاواتی ئەوە بخوازین، کە نموونەیان زۆربێت، هەستی ئەوەمان دەبێت، کە دڵمان بە ژیان و ئەو تروسکە هیوایەی جوانی و پاکی خۆشبێت، کە ئەم مرۆڤانە بۆ ژیانمانیان دروستکردووە.

دەستتانخۆشبێت و سەرفرازبن

کامەران کەریم