بۆ ئەم مانگە کرێی هاتوچۆی خوێندکاران کەمدەکرێتەوە
(0) /
زایەڵە - بە پێی رێنماییەکانی لیژنەی هاتوچۆی تایبەت بە رێکخستن و گواستنەوەی خوێندکاران، پارەی رۆژانی پشووی بەهارە جگە لە رۆژانی هەینی وەرناگیرێت، و سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکانیش بڕەکەی دیاریدەکات و دەڵێت هەر شۆفێرێک زیاتر وەربگرێت لێپرسینەوەی لەگەڵدا دەکرێت.
رێکان جەمال، سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکان لە قائیمقامیەتی سلێمانی بەزایەڵەی ڕاگەیاند،ئەو پاس و تەکسیانەی لە مانگی ئازاردا لە باخچەو خوێندنگە حکومی و ناحکومیەکاندا هاتوچۆیان بە خوێندکاران کردووە، لە کۆکردنەوەی کرێی مانگانە دەبێت رەچاوی رێنماییەکانی لیژنەی هاتوچۆی تایبەت بە گواستنەوەی خوێندکاران بکەن، وە کرێی هاتوچۆی رۆژانی پشووی بەهارە جگە لە رۆژانی هەینی لە خوێندکار وەرنەگیرێت، هەر شۆفێرێک لەو رێنماییە لابدات یاخود زیاتر وەربگرێت لێپرسینەوەی لەگەڵدا دەکرێت.
لەبارەی چۆنیەتی دیاریکردنی بری ئەو پارەیەی کە دەدرێت بە شۆفێری پاس و تەکسیەکان، رێکان جمال ئاماژەی بەوەکرد،کرێی مانگانەی خوێندکار دابەشی (٣) سێ دەکرێت، و (٢) دوو بەشی لە خوێندکار وەردەگیرێت، و (١) یەک بەشیش دەگەرێتەوە بۆ خوێندکار.
قائیمقامیەتی سلێمانی بەخێوکاران و خوێندکارانی خوێندنگە و باخچە حکومی و ناحکومیەکانی سنوری هەردوو بەرێوەبەرێتی پەروەردەی رۆژهەڵات و رۆژئاوا ئاگاداردەکاتەوە، لەکاتی بەدیکردنی هەر جۆرە سەرپێچییەک، پەیوەندی بە ژمارە موبایلی لیژنە هاوبەشەکان (٠٧٧٠٨٦٧٧٧٧٧) بکرێت.
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: