وەزارەتی پەروەردە بڕیاری دامەزراندنی زیاتر لە 17 هەزار كەسی لە كەركوك دەركرد
(0) /
زایەڵە - وەزارەتی پەروەردەی عێراق بڕیاریدا بە دامەزراندنی 17 هەزار و 267 فەرمانبەری گرێبەستی شاری كەركوك و لەرۆژی 1ی (كانونی دوەم/1)ی ئەمساڵیشەوە بۆیان هەژمار دەكرێت.
بەگوێرەی نوسراوێكی وەزارەتی پەروەردە كە واژۆی د. ئیبراهیم نامس جبوری وەزیری پەروەردەی لەسەرە و ئەمڕۆ 2ی (نیسان/4)ی 2023 دەرچوە تێیدا هاتوە، بەپشت بەستن بەبڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق ژمارە 130ی ساڵی 2021 و 315ی ساڵی 2019 بڕیاردرا بە بەهەمیشەییكردنی گرێبەستەكانی وەزارەتی پەروەردە كە ژمارەیان 17 هەزار و 367 گرێبەستە و لیستی ناوەكانیشیان بە ئیمان عەزیز بەرقی محەمەد دەستپێدەكات و بە ئالان ئازاد عەزیز مام رەشید كۆتایی دێت.
ئەو گرێبەستانە لەسەر میلامی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی پارێزگای كەركوك دەبن
ئاماژە بەوەشكراوە، ئەو گرێبەستانە لەسەر میلامی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی پارێزگای كەركوك دەبن بەرەچاوكردنی ئەحكامەكانی هەردو ماددەی 7 و 9ی یاسای خزمەتی شارستانی ژمارە 24ی ساڵی 1960.
بەهەمیشەییكردنی ئەو گرێبەستانە لەرۆژی 1ی (كانونی دوەم/1)ی 2023ەوە هەژماردەكرێت
ئەوەشخراوەتەڕو، بەهەمیشەییكردنی ئەو گرێبەستانە لەرۆژی 1ی (كانونی دوەم/1)ی 2023ەوە هەژماردەكرێت، سەرجەم ئەو كەسانەش دەگرێتەوە كە پێش 31ی (كانونی یەكەم/12)ی 2022 وەك گرێبەست دامەزراون.
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: