کاوەعەلی: حکومەتی هەرێم سنورو یەکە کارگێڕیەکانی هەڵەبجە دیاری دەکات

(0) / / کردستان / زایەڵە هەرێم سنوور هەڵەبجە کاوە عەلی


Apr 03, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - کاوە عەلی جێگری پارێزگاری هەڵەبجە بەزایەڵەی ڕاگەیاند، بەڕێزان سەبارەت بە پرۆژە یاسای پێکهێنانی پارێزگای هەڵەبجە ، ئەوە ڕەشنوسە ، ئەوەی بڵاوکراوەتەوە  سەبارەت بە سنوور سەیری بەروارەکان بکەن و لە ساڵی ٢٠١٤ حکومەتی ھەرێم ناردویەتی بەنوسراوی ژمارە ١٥٥ لە ٨/١/٢٠١٤ دوای خوێندنەوەی  دەبێتە یاسا .

وتیشی،   سەبارەت بە سنوور و یەکە ئیداریەکان  هیچ شوێنێک پێویست ناکات نیگەران بن چونکە لە ماددەی دووی ڕەشنوسە کە دەڵێت حکومەتی ھەرێم سنوور و یەکە کارگێڕیەکان  دیاری دەکات و ئەوەی کە لە ساڵی ٢٠٢١ وەزارەتی پلاندانانی عێراق دیاری کردووە تەنها حدوودی ئیداری ئێستایە .

کامەران کەریم