لە گەرەکی حاجیاوا ئارایشتگایەک داخرا
(0) /
زایەڵە - قایمقامی سلێمانی ڕایگەیاند،لیژنەی چاودێریکردنی ئارایشتگاکان لەقائیمقامیەتی سلێمانی، ئارایشتگای نور دادەخات، و سەرۆکی لیژنەی ئارایشتگاکانیش دەڵێت، زیاتر لە سەرپێچییەکی ئەنجامداوە.
لە چوارچێوەی ئەو سەردان و گەران و پشکنینانەی کە لیژنەی چاودێری ئارایشتگاکان لە سنوری شاری سلێمانی ئەنجامی دەدات، ئەمڕۆ یەکشەممە، رێکەوتی ٢ی نیسان، لەلایەن لیژنەکەوە ئارایشتگای “نور“ لە گەرەکی حاجیاوا داخرا .
دەربارەی جۆری سەرپێچی و هۆکاری داخستنەکەوە بەهار رەمەزان، سەرۆکی لیژنەی ئارایشتگاکان رایگەیاند، “خاوەنی ئارایشتگاکە زیاتر لە سەرپێچیەکی ئەنجامداوەو ماوەی مانگێگە ئارایشتگاکە بە بێ مۆڵەتی قائیمقامیەت و تەندروستی کاری تێداکراوە، لەگەڵ ئەوانەشدا سیستمی کامێرای چاودێری تێدانەبووە، هەروەها کارمەندەکانیشی کارتی تەندروستیان نەبووە، بەوهۆیەشەوە قائیمقامی سلێمانی رەزامەندی دەربڕیوە لەسەر داخستنی ئارایشتگاکە.
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: