تورکیا: بەهۆی چڕبوونەوەی چالاکییەکانی پەکەکە گەشتەکان بۆ سلێمانی راگیڕاوە
(0) /
زایەڵە - وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا رایگەیاند: بەهۆی چڕبوونەوەی چالاکییەکانی پەکەکە گەشتەکان بۆ سلێمانی راگیڕاون.
تانژو بیلگیچ وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا ڕایگەیاند بەهۆی چڕبوونەوەی چالاکییەکانی پەکەکە لە سلێمانی و دزەکردنی ئەو رێکخراوە بۆ ناو فڕۆکەخانەکە و بوونی مەترسی لەسەر ئاسایشی گەشتەکان، ئەو بڕیارە دراوە.
ئاماژهی بهوهشكرد، لە سێی نیسانەوە، کایەی ئاسمانیی تورکیا بەڕووی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی-عێراق بۆ نیشتنەوە/بەرزبوونەوە داخراوه.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا باسی لەوەشکرد کە لە قۆناغی یەکەمدا بڕیارەکە هەتا سێی تەمووزی 2023 کاری پێدەکرێت، هەتا ئەو بەروارە لە نزیکەوە چاودێری پێشهاتەکان دەکەین و لەژێر رۆشنایی ئەوانەدا چاوی پێدا دەخشێنینەوە.
تێبينيێك بنێرە: