بەڕێوەبەرایەتیەکانی ئاسایش؛ پێویستیان بەچەند کارمەندێکە

(0) / / کردستان / زایەڵە ئاسایش


Apr 06, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند بەڕێوەبەرایەتیەکانی ئاسایش پێویستیان بەچەند کارمەندێکە.

دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان چەند هەلی کارێک لە رێگەی سیڤییەوە رادەگەیەنێت ،دەزگای ئاسایشی هەرێم ١٠ هەلی کاری بەشێوەی سیڤی راگەیاند، لە بەڕێوەبەرایەتییەکانی ئاسایشی سلێمانی و گەرمیان و شارەزوور و راپەڕین کە پێویستە کەسانی داواکاری شارەزای بوارەکانی: Cyber Security، Computer Networking، Data Analysis، Incident Handling، Graphic Designer بن.

لە راگەیەندراوەکە ئەوەش هاتووە، شارەزایانی ئەم بوارانە دەتوانن لە ڕۆژانی (١٠ تا ١٣ ی ٤ /٢٠٢٣) سیڤیەکانیان بنێرن بۆ بەڕێوەبەرایەتیەکانی ئاسایشی سنوری نیشتەجێبونیان :

دوو تێبینیش خراونەتەڕوو کە ئەمانەن:

١_ داواکار دەبێت نیشتەجێی سنوری ئەو بەڕێوەبەرایەتیانەبێت کە لەسەرەوە ئاماژەمان پێداوە .

٢_ ڕۆژی چاوپێکەوتن لەڕێگەی ژمارە مۆبایلەکانتان ئاگاداردەکرێن .

کامەران کەریم