ئاسايشی ڕۆژئاوای سلێمانی دوو گروپی تیرۆریستی دەستگیر دەکات

(0) / / کردستان / زایەڵە سلێمانی ئاسایش تیرۆریست


Apr 07, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - ئاسایشی  سلێمانی ڕایگەیاند، دەرەنجامی قەڵاچۆکردنی شوێنکەوتوان و هەڵگرانی بیروباوەڕی ڕێکخراوە تیرۆریستیەکان ، هێزەکانی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی ( دوو ) گرووپی سەربەڕێکخراوە تیرۆریستیەکانی ئاشکرا کرد.

پاش بەدەستهێنانی زانیاری وورد ودروست لەسەر ئەندامەکانیان و ناسنامەو شوێنی مانەوەیان بە فەرمانی دادوەری دادگای لێکۆڵینەوە هەردوو گروپەکە خرانە ژێر چاودێری وورد و لە چەند ئۆپراسیۆنێکی تایبەتدا سەرجەمیان دەستگیر کران .

گروپی یەکەم پێکهاتوون لە ( سێ ) کەس کە سەر بە ڕێکخراوی تیرۆریستی ( داعش )ن :

١_ ( ک ، ش ، ک )   ٢_ ( ش ، د ، م )   ٣_ ( س ، ع ، ج ) دانیشتوی ناحیەی تەکیە ی سەر بە قەزای چەمچەماڵن.

گروپی دووەم پێکهاتوون لە ( ٤ ) کەس ١_ ( ش ، خ ، ح ) ٢_ ( ڕ ، ع ، ا ) ٣_ ( ب ، ه ، ن ) ٤_ ( ا ، س ، م )

دانیشتوی قەزای چەمچەماڵن ، کاری ڕێکخراوەییان بە نهێنی لە ( ماڵان و شاخ و کێوەکانی ) نزیک ناحیەی تەکیە ئەنجامداوە ، پیلان و بەرنامەکانیان دژبە مرۆڤایەتی و کۆمەڵگا بۆ تێکدانی ئارامی و ئاسایش داڕشتووە ، پاشان لەڕێگەی سۆشیال میدیاوە بەناوی چەند

 ( پەیج و ئەکاونتێک ) ی جیا جیاوە بیروباوەڕی توندڕەویان بڵاوكردۆتەوە.

بەچاوکراوەیی و لێهاتووی و شەونخونی هێزەکانی ئاسایش بە هاوکاری بەڕێوەبەرایەتی ئۆپراسیۆنەکانی دەزگای ئاسایشی هەرێم و هەماهەنگی کەسانی دڵسۆزی گەل و نیشتیمان توانرا سەرجەم تیرۆریستان دەستگیربکرێن و پیلان و بەرنامەکانیان پوچەڵکرانەوە.

کامەران کەریم