لاهور شێخ جەنگی هاوکاری بۆ نۆژەنکردنەوەی مۆنۆمێنتی هەڵەبجە دابین دەکات

(0) / جهان


Mar 08, 2021

قەبارەی فۆنت:

 

لاهور شێخ جەنگی هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان هاوکاری دارای بۆ تەواوکردنی نۆژەنکردنەوەی مۆنۆمێنتی هەڵەبجە ، لەڕێگەی مەڵبەندی ٩ی ڕێکخستنی شارەزوورەوە دابین دەکات .

بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە ، لەوبارەیەوە  سەرتیپ عەلی لێپرسراوی مەڵبەندی ٩ی ڕێکخستنی شارەزوور ڕاگەیاند :دوای ئەوەی لەلایەن مۆنۆمێنتی هەڵەبجەوە باس لەوەکرا کە پێویستیان بە هاوکاری هەیە بۆ نۆژەنکردنەوەی ناوەوەی مۆنۆمێنتەکە ، وەکو مەڵبەندی ٩ی ڕێکخستنی شارەزوور  داواکەمان  گەیاند بە هاوسەرۆکی یەکێتی  لاهور شێخ جەنگی و  داوامان کرد کە هاوکار بێت، دەستبەجێ هاوسەرۆکی یەکێتیی بڕیاریدا هاوکاری پێویست دابین بکات و باسی لەوەش کرد مۆنۆمێنت ڕەمزی شەهیدانەو کۆکەرەوەی ئازارەکانی نەتەوەکەمانه ناکرێ میوان بێت و مۆنۆمێنت داخراو بێت و خەڵک نەتوانێ سەردانیبکات.

 وتیشی ، ئەمڕۆ هاوکاری پێویستمان گەیاندە ئیدارەی مۆنۆمێنت ،وە لە قوناغی داهاتوش وەک یەکێتی نیشتیمانی کوردستان و مەڵبەندی ٩ی شارەزوور هاوکار ئەبین .

لای خۆشیەوە بەڕێز سەرخێڵ غەفار بەڕێوەبەری مۆنۆمێنتی هەڵەبجە ڕایگەیاند ، بەناوی خۆم و ستافی مۆنۆمێنت  و کەسوکاری شەهیدانەوە سوپاس و دەستخۆشیمان هەیە بۆ هاوسەرۆکی یەکێتیی و مەڵبەندی ٩ی ڕێکخستنی شارەزوور، بۆ دابین کردنی ئەم هاوکاریە چونکە کارەکانی نۆژەنکردنەوەی پێ تەواودەبێت و دەتوانین  دەرگای مۆنۆمینت بکەینەوە بۆ میوانانی هەلةبجە

کامەران کەریم.