سبەینێ لە سەرجەم دامودەزگا حكومیەكاندا پشووی فەرمییە
(0) /
زایەڵە - بەپێی ڕۆژمێری فەرمی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەم مانگەدا شەش ڕۆژ پشووی فەرمی دەبێت و سبەینێ لە سەرجەم دامودەزگاكانی هەرێمدا پشووی فەرمییە.
بەپێی ڕۆژمێری فەرمی حكومەتی هەرێم رۆژی نۆی ئەم مانگە پشووی فەرمییە بەهۆی رووخانی رژێمی بەعس و یادی ئازادكردنی عێراقەوە و ڕۆژی ١٩ی نیسان سەری ساڵی ئێزیدییەكانەو لە ٢٢ بۆ ٢٤ی ئەم مانگەش پشووی جەژنی رەمەزانی پیرۆزە.
دوای ٣٥ ساڵ لە حوكمی دیكتاتۆری رژێمی پێشوو، ئەمریكا و هاوپەیمانەكانی لە رۆژی ٩ی نیسانی ٢٠٠٣دا هاوكاربوون لە رووخاندنی رژێمەكەی سەدام حسێنی سەرۆككۆماری ئەوكاتی عێراق.
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: