سودانی: عێراق خاوه‌نی سیسته‌مێكی دیموكراسییه‌ و هه‌موو نه‌وه‌كانی به‌شدارن له‌دیاركردنی چاره‌نووسی خۆیان

(0) / / عراق / زایەڵە عێراق سودانی


Apr 09, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - سەرۆک وەزیرانی عێراق لە ساڵیادی ڕووخانی ڕژێمی دیکتاتۆریدا جەختی لەسەر ئەوە کردەوە؛ پێویستە لەم یادەدا عیبرەت وەربگرین کە ستەمکار بەردەوام نابێت دەبێت سزای داد پەروەری وەربگرێت.

"محەمەد شیاع سودانی " سەرۆک وەزیرانی عێراق ئەمرۆ یەک شەممە، لەساڵیادی ئازادی عێراق لە دەست رژێمی دیکتاتۆری بەعس پەیامێکی بڵاو کردوە و تیایدا سیستەمی ئێستای بەرێوەبردنی وڵات بە سیستەمێکی سەرکەوتووی هاوبەش ناوبرد کە تیایدا سەرجەم پێکهاتەکان بە شێوەیەکی دیموکراسی بەشدار و هاوبەشن .

سودانی لەپەیامەکەیدا راشیگەیاند کە پێویستە عیبرەت و وانە وەربگرین کە ستەمکار بەردەوام نابێت لە حکومڕانی.

ئەمەی خوارەوە دەقی پەیامەکەی "محەمەد شیاع سودانی " سەرۆک وەزیرانە بەبۆنەی ساڵیادی ئازادی عێراق :

"به‌ناوی خوای گه‌وره‌ و میهره‌بان"

((فَأَخَذَهُ اللَّهُ نَكالَ الْآخِرَةِ وَالْأُولى * إِنَّ فِي ذلِكَ لَعِبْرَةً لِمَنْ يَخْشى)).

صدق الله العليُّ العظيم

 ئێستا کە یادی بیست ساڵه‌ی رۆخانی رژێمی دیكتاتۆری گۆڕ به‌گۆڕ ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ بۆ ماوه‌ی ساڵانێكی درێژ بارگرانی بوو له‌سه‌ر عێراقییه‌كان، و هۆكاری زۆرێك له‌ئازار و كاره‌ساتەکان بوو، بۆ نه‌وه‌ له‌دوایی نه‌وه‌ی گه‌له‌كه‌مان، وبه‌بێ‌ ‌جیاوازی ئینتیما و نه‌ته‌وه‌كانیه‌وه‌.

 هەروەک ئه‌و رژێمه‌ وڵاته‌كه‌مانی تووشی جه‌نگی نه‌خوازراو و فراوان كرد و باشترین لاو و پیاوه‌كانمانی لەناوبرد، سه‌ره‌رای خه‌سڵه‌ته‌ سته‌مكاریه‌كه‌ی كه‌تا منداڵیش ‌بێ به‌ش نه‌بوون له‌كاره‌ نامرۆڤایه‌تیه‌كانی كه‌نیشانه‌ی نامرۆڤایە‌تی ئه‌م رژێمه‌ زۆردارە و دارودەستەکەی بوون.

ئه‌مڕۆ ئێمه‌ ئه‌م یاده‌ ده‌كه‌ینه‌وه‌ و عێراق خاوه‌نی سیسته‌مێكی دیموكراسییه‌ و هه‌موو نه‌وه‌كانی به‌شدارن له‌دیاركردنی چاره‌نووسی خۆیان لەژێر سێبه‌ری ده‌ستوور كه‌ئازادیه‌كانی هێنایه‌ كایه‌وه‌، هه‌روه‌ها ئالوگۆڕی ئاشتیانه‌ی ده‌سه‌ڵات و په‌یوه‌ندیه‌كی هاوسێیانە له‌گه‌ڵ دراوسێیه‌كانی عێراق و نه‌ته‌وه‌كانی دیكه‌ی له‌جیهان له‌سه‌ر بنه‌مای ڕێزگرتن له‌سه‌ر‌وه‌ری و به‌رژه‌وه‌ندیه‌ هاوبه‌ش و هاوكاریه‌كانی گه‌ره‌نتیكردووه‌‌.

هەر بەو بۆنەوە پێویسته‌ له‌م یاده‌دا‌ عیبره‌ت و وانه‌ وه‌ربگرین كه‌سته‌مكاری به‌رده‌وام نابێت، و ده‌بێ دادپه‌وه‌ری به‌رپا ببێت، وپێویسته‌ ئه‌م یاده‌ هانده‌رمان بێت بۆ به‌خۆداچوونه‌وه‌ و به‌رده‌وامیدان به‌رێبازی چاكسازی له‌عێراق بۆ ئه‌وه‌ی برینه‌كانی سارێژ ببێته‌وه‌ كه‌ساڵانێک دیكتاتۆریه‌ت و جه‌نگ و كاره‌ساته‌كان به‌دوایی خۆیاندا جێیان هێشتووه‌، له‌گه‌ڵ هێشتنه‌وه‌ی ئه‌و تائیفه‌گه‌ریه‌ی كه‌ به‌عسیە سه‌ددامیەکان پشتی پێی ده‌به‌ستن و وتووشی وه‌همێك بوونه‌ وپێیان وایه‌ ‌ده‌توانن ئیراده‌ی گه‌لی یه‌كگرتوومان بشكێنن، به‌ڵام ئەمە هەرگیز روونادات .

ئه‌گه‌ر هاووڵاتیان هه‌ست نه‌كه‌ن كه‌پرۆسه‌ی سیاسی به‌پێی ئاراسته‌ی هیوا وئاواته‌كانیان هه‌نگاو ده‌نێت بۆ ئه‌وه‌ی به‌ئازادی و به‌ڕێزه‌وه‌ له‌هه‌موو روویه‌كی ژیانەوە بژین. ئه‌مه‌یه‌ كه‌حكومه‌تی ئێستامان كاری له‌سه‌ر ده‌كات كه‌هه‌نگاوی به‌ره‌و ئاراسته‌ی چاكسازی ناوه‌ به‌رێگای جێبه‌جێكردنی به‌رنامه‌ گشتگیریه‌كه‌ی بۆ هه‌موو كه‌رته‌كانی په‌یوه‌ست به‌ژیانی خه‌ڵكه‌وه.‌

 هەر لەم یادەدا سڵاو ڕێز بۆ هه‌موو شه‌هیدانی رێگای خه‌باتی دژی دیكتاتۆریه‌ت، و په‌یمان بێت بۆ گه‌له‌ به‌ڕێزه‌كه‌مان كه‌ئێمه‌ دڵسۆز و ئه‌مه‌كدار ده‌بین بۆ ئه‌و ئه‌مانه‌ته‌ به‌شه‌ره‌فه‌ی کە له‌كاتی پێكهێنانی ئه‌م حكومه‌ته‌ هه‌ڵمانگرتووه‌ له‌پێناو ئه‌وه‌ی هه‌موو عێراقییه‌كان به‌ئازادی و به‌ڕێز و به‌سه‌ربه‌رزیه‌وه‌ له‌وڵاتی خۆیان بژین