شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عێراق: تەقینەوەکەی کازمەین ۸ برینداری لێکەوتەوە

(0) / / جهان / زایەڵە عێراق


Mar 09, 2021

قەبارەی فۆنت:

شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عێراق هەواڵی بریندار بوونی ۸ سەردانیکەری ئیمام کازمی بەهۆی تەقینەوەی نارنجۆکێک ڕاگەیاند.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عێراق بە دەرکردنی بەیاننامەیەک  وردەکارییەکانی ڕووداوی تەقینەوەکەی نێو سەردانیکەرانی ئیمام کازمی خستەڕوو.
لەم بەیاننامەیەدا هاتووە: تەقینەوەی نارنجۆکێکی دەستی، لەسەر پردی نێوان ئەعزەمیە و کازمیە
له شوێنی چاڵکردنی زبڵ لای پردی ئەئیمە  ۸ برینداری لێکەوتەوە و خۆشبەختانە هیچ شەهیدێکی نەبوو.
شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عێراق ئەو ئامارانەی بە سەرەتایی زانی و ڕایگەیاند بەم زووانە وردەکاری زیاتر دەخەینەڕوو.
شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عێراق ڕاشیگەیاند: هێزە ئەمنییەکان بۆ دەستکەوتنی وردەکاری و سەرەداوی زیاتر بەردەوامن لەسەر لێکۆڵینەوەکان.
بە وتەی ئەو ناوەندە تێکڕای سەردانیکەرانی مەزارگەی ئیمام کازم درێژە بە ڕێگای خۆیان بۆ بەشداری کردن لە ڕێوڕەسمی ساڵوەگەڕی شەهید بوونی ئیمام کازم دەدەن.