هاتوچۆی دەربەندیخان ئامارێکی لە ماوەی 10 ساڵدا بڵاوکردەوە

(0) / / اجتماعی / زایەڵە دەربەندیخان كۆمەڵایەتی


Mar 09, 2021

قەبارەی فۆنت:

هاتوچۆی دەربەندیخان ئامارێک لە سەر ئۆتۆمبێل و هاتووچۆ لە سنوری دەربەندیخان و بەڕێوەبەرێتیان لە نێوان ئێستاو دە ساڵ پێش ئێستا بڵاوکردەوە .
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، هاتوچۆی دەربەندیخان ڕایگەیاند: دە ساڵ پێش ئێستا نزیکەی ( ٤٣٠٠ ) ئۆتۆمبێل لە سنوری قەزای دەربەندیخاندا هەبووە و لەو ڕێژەیەش ( ٢٠٠٠ ) دوو هەزار ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر بووە، بەڵام ئێستا نزیکەی ( ٩٥٠٠ ) ئۆتۆمبێل لە سنوری قەزای دەربەندیخان دا هەیە و بە هەمان شێوەی دە ساڵ پێش ئێستا  ( ٢٠٠٠ ) دوو هەزاریان بارهەڵگر بووە .
ڕونیشکراوەتەوە، لە ئەنجامی بەدواداچونێکی ورد بۆ ئاماری هاتووچۆی ئۆتۆمبێل لە (٢٤ ) کاتژمێردا ( ٨٧٨٥ ) هەشت هەزارو حەوسەد و هەشتا و پێنج ئۆتۆمبێل لە تونێڵی دەربەندیخاوە تێپەڕیوە بە چونە دەر لە شار و هاتنە ناو شار، بەڵام لە ساڵی ( ٢٠١١ ) نزیکەی ( ٥٠٠٠ ) پێنج هەزار ئۆتۆمبێل تێدەپەڕی بە چون و هاتنەوە .
ئەوەش خراوەتەڕوو،  لەم ئامارە بۆمان ڕوون دەبێتەوە کە ڕێگاو بانەکانی سنوری دەربەندیخان لۆد و قورسایەی زۆری لەسەرە و بەڕاستی پێویستە لایەنی پەیوەندی دار ئاوڕێکی جدی لە ڕێگاو بانەکانی سنورەکەمان بدەنەوە لە پێناو سەلامەتی و کار ئاسانی  و خزمەت کردنی هاوڵاتیان .
کامەران کەریم