بەڕێوەبەرایەتی ئۆپەراسیۆنەکانی دەزگای ئاسایشی هەرێم ٣ بازرگانی مادەی هۆشبەر دەستگیر دەکات
/
کردستان
/
زایەڵە
ئاسایش
مادەی هۆشبەر
زایەڵە -بەڕێوەبەرایەتی ئۆپەراسیۆنەکانی دەزگای ئاسایشی هەرێم ٣ بازرگانی مادەی هۆشبەر دەستگیر دەکات.
بەڕێوەبەرایەتی ئۆپراسیۆنەکانی دەزگای ئاسایشی هەرێم ڕایگەیاند، پاش دەستکەوتنی زانیاری لەسەر باندێک لە پارێزگای سلێمانی کە تۆمەتبارن بە بەکارهێنان و بازرگانیکردن بە مادەی هۆشبەرەوە ، هێزەکانمان دوای رەزامەندی بەڕێز دادوەری ئاسایش ، لێکۆڵینەوەی وردی دەستیپێکرد و لەئەنجامی چاودێری و بەدەستخستنی بەڵگە رۆژی هەینی ٧ / ٤ / ٢٠٢٣ لە هەڵمەتێکدا بە هاوکاری بەڕێوەبەرایەتی مادەهۆشبەرەکان ٣ تۆمەتباری باندەکە دەستگیکران لە کاتی مامەڵەکردن و کڕین و فرۆشتندا کە بڕی ٧٨١ غرام مادەی کریستاڵی سپی دەستی بەسەردا گیراو تۆمەتباران رووبەڕووی یاسا کرانەوە .
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: