سلێمانی: سەرجەم تیمە تەندروستیەکان لە حاڵەتی ئامادەباشیدان
(0) /
زایەڵە - سامان شێخ لەتیف لێپرسراوی ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی بەزایەڵەی ڕاگەیاند، بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی شەپۆلێکی چڕی بارانبارین ئەگەر دابارینی زۆر باش هەیە لە ماوەکانی داهاتوودا، ئێمە وەك بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لەسەر فەرمانی بەڕێز بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی بەمەبەستی بەهانا وەچوونی هاوڵاتیان لەکاتی پێویستیان بەتیمە تەندروستیەکان لەئیستادا لەڕێگەی( 23) تیم سەرجەم تیمەکانی فریاکەوتنی تەندروستی لە ناوشاری سلێمانی لەحاڵەتی ئامادەباشیدان .
ناوبراو وتیشی، داوا لەهاوڵاتیانی بەڕیز دەکەین لەکاتی پێوستیان بە تیمی تەندروستی لەڕێگەی ژمارە 122 پەیوەندی بکەن لەکەمترین کاتدا تیمەکانمان ئامادەدەبن .
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: