ئەمریکا: چاوەڕێی پێشنیاری ئێران دەکەین

(0) / جهان


Mar 09, 2021

قەبارەی فۆنت:

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا وێڕای ئاماژە بەوەی کە سەبر و دان بە خۆداگرتنی وڵاتەکەی لە بەرانبەر ئێران سنووری هەیە، ڕاشیگەیاند کە چاوەڕێی پێشنیاری سازێنەری ئێران دەکەن.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، نێد پرایس لە پرێس کۆنفڕانسێکدا وتی: ئێمە پێشنیارمان کردووە کە لە هاوکارییەکی سازێنەر و بەوپەڕی نیازپاکییەوە لە دانیشتنەکانی ۱ + ۵ بەشدار بین.
بانگەشەی ئەوەشی کرد کە لێدوانی جیاواز لە بەرپرسانی ئێرانی دەبیسن و لە ئێستادا چاوەڕێی پێشنیارێکی سازێنەری ئەوان دەکەن.
ئەم وتانە لە کاتێک دایە کە بەرپرسانی باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران پاش هاتنە سەرکاری حکوومەتەکی بایدن، جەختیان لە سەر ئەوە کردۆتەوە کە گەڕانەوە بۆ پابەندییەکانی ڕێککەوتنی ئەتۆمی و دانوستان لەگەڵ ئەمریکا، هەڵگرتنی گەمارۆکان لە سەر تارانە و جگە لەوە هیچ پێشنیارێکی دیکە قبووڵ ناکەن.