ئاسایشی ڕۆژئاوای سێمانی دەستگیرکردنی چوار چەکداری ڕاگەیاند

(0) / / اجتماعی / زایەڵە سلێمانی ئاسایش


Mar 09, 2021

قەبارەی فۆنت:

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی دەستگیرکردنی چوار چەکداری ڕاگەیاند.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی ڕایگەیاند، لەپێناو بەرقەرارکردنی ئارامی و ئاسایشی هاوڵاتیان و دەست بەسەرداگرتنی چەکی بێمۆڵەتدا، هێزەکانمان لەبەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی چوار کەسیان دەستگیرکرد .
ڕونیشکراوەتەوە ، تۆمەتبارەکان بەناوی (س،م،ص) و (ھ،م،ص) کەدانیشتوی شارۆچکەی بەردەقارەمانن و (س،خ،ک)و(ش،ل،ک) دانیشتوی ناحیەی تەکیەی کاکەمەندن لە نزیک چێشتخانەی هەریاد لەتەکیەی کاکەمەند دەستگیرکراون .
ئەوەش خراوەتەڕوو ،بەبڕیاری بەڕێز دادوەری دادگای لێکۆڵینەوەی چەمچەماڵ بەپێی ماددەی  (٢١) چەک ڕاگیراون و سەرجەم چەکو ئۆتۆمبێل و کەرەستەکانیان دەستی بەسەردا گیراوە   .
هێما بەوەشکراوە ، جێگەی ئاماژە بۆکردنه یەکێک لە تۆمەتبارەکان بەناوی (س،خ،ک) بەماددەی (١٤) هۆشبەریش داواکراوە.
کامەران کەریم