پارتی داوای كردنه‌وه‌ی باره‌گاکانی لە کەرکوک دەکات

(0) / / جهان / زایەڵە پارتی عێراق كه‌ركوك


Mar 09, 2021

قەبارەی فۆنت:

جێگری سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌په‌رله‌مانی عێراق داوای كردنه‌وه‌ی باره‌گای حزبه‌كه‌ی له‌ناوچه‌ كێشه‌ له‌سه‌ره‌كان به‌تایبه‌ت كه‌ركوك ده‌كات.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، به‌شار كیكی، جێگری سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی له‌په‌رله‌مانی عێراق بە شەفەق نیووزی وتووه‌، "پێویسته‌ حكومه‌تی عێراق به‌وه‌فابێت به‌رامبه‌ر به‌ڵێن و پابه‌ندییه‌كانی بۆ ڕێگه‌دان به‌كردنه‌وه‌ی باره‌گای پارتی له‌ كه‌ركوك".
به‌وته‌ی به‌شار كیكی "خه‌ڵكی كه‌ركوك چاوه‌ڕێی كردنه‌وه‌ی باره‌گای پارتی له‌شاره‌كه‌یان ده‌كه‌ن، ئه‌وه‌ش له‌پێناوی هه‌ماهه‌نگی بۆ هه‌ڵبژاردنی داهاتووی عێراق".
جێگری سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی داوای له‌سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق كرد كارئاسانیی بكات بۆ كردنه‌وه‌ی باره‌گاكانی حزبه‌كه‌ی له‌كه‌ركوك.
له‌پاش ڕووداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ری ساڵی 2017 پارتی باره‌گاكانی خۆی له‌كه‌ركوك چۆڵكردووه‌، هاوكات ئاماده‌ی كۆبوونه‌وه‌ی لایه‌نه‌ كوردستانییه‌كانی شاره‌كه‌ش نابێت.