راوێژکارێکى نێچیرڤان بارزانی: هەرێم بەشێکە لە عێراق و بێمنەت نین لە بەغدا

(0) / / جهان / زایەڵە دڵشاد شەهاب هەرێم عێراق بەغدا


Mar 09, 2021

قەبارەی فۆنت:

راوێژکارێکى سەرۆکایەتى هەرێمى کوردستان رایگەیاند، لە هەرێم هیچ بۆچونێک نییە لەبارەى ئەوەى بێمنەتن لە عێراق، چونکە هەرێم بەشێکە لە عێراق.  
بەپێی ڕاپۆتی زایەڵە، دڵشاد شەهاب ئەمڕۆ چوارشەممە لە چاوپێکەوتنێکى تەلەفزیۆنیدا لەگەڵ کەناڵى "رووداو" ئاماژەى بەوە کردووە: هەرێمی کوردستان و عێراق شەراکەتێکى راستەقیان هەیە، دوو دەوڵەتى جیا نین هەریەک و لەماڵى خۆى بێت.  
لەبارەى ئەوەى لە دەرەوەى بەغدا هەرێم دەتوانێت پشت بەخۆى ببەستێت "هیچ بۆچونێکى وا لەهەرێم نییە کە بلێت ئێمە بێمنەتین لە بەغدا و دەسەڵاتى فیدراڵى، ئێمە حەقمان لەو دەوڵەتە هەیە".  
دڵشاد شەهاب جەختی کردەوە: هەرچى لەسەر ئەستۆى هەرێم بووە کردویەتى، تازە بۆ هیچ یاسایەکى تر ناچنە ژێر هیچ فشارێکەوە، لەناویاندا پڕۆژەى دادگاى فیدراڵى کە   
لەبارەى دەستپێشخەرییەکەى کازمییەوە.
 دڵشاد شەهاب وتى "پێمانوایە کازمى هەنگاوێکى باشى ناوە بۆ گفتوگۆى نیشتیمانى، تا ئیستا خۆى لەسەر هیچ حزبێک حساب ناکات، تا ئەو پرسە بکاتە چەکێکى هەڵبژاردن".